یه‌كێتی چه‌ند نهێنیه‌ك له‌باره‌ی بڕیاری خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری ئاشكرا ده‌كات

له‌ئێستادا یوسف مخه‌مه‌د به‌دیاری كراوی له‌ژێره‌وه‌ش به‌رهه‌م ساڵح و عه‌لی باپیر و به‌شێك له سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵ و لاهور جه‌نگی و بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی هه‌موو تواناكانی ده‌زگای زانیاری و چه‌ندین رێكخستن و رایه‌ڵه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و چه‌ند شانه‌یه‌كی تری نزیك له یه‌كگرتوو كار بۆ ئه‌نجامدانی خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری ” سلێمانی ” ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌و خۆپێشاندانه سه‌رتاسه‌ریه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، ئێران به‌ته‌واوی پاڵپشتی ئه‌و خۆپێشاندانه‌ی سه‌رتاسه‌ری شاری سلێمانی ده‌كات، ده‌لێت، له‌ئێستادا هێزێكی شێخ جه‌عفه‌ر نزیك ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، جێگیر كراوه، ئه‌گه‌ری زۆره هێرش بكرێته سه‌ر باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان”.
سه‌رچاوه باڵاكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی به‌خواكوڕك راگه‌یاند، به‌شداری ئه‌و لایانانه‌ی كه له‌و خۆپێشاندانه كار ده‌كه‌ن هه‌ر یه‌كه و دژ به ئاراسته‌یه‌كی ناو حزبه‌كانی خۆیانه و له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌یه كه ئێران پێشتر له‌گه‌ڵ ” بافل تاڵه‌بانی و ئاڵا تاڵه‌بانی و ئاراس جه‌نگی و لاهور جه‌نگی” ئه‌نجامی داوه، كه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و راوێژكاری خامه‌نه‌یی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌كوردستاندا دژ به بارزانی خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری له‌كوردستاندا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و كاته بارزانی به ره‌د كردنه‌وه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی فه‌شه‌ڵی به‌م هه‌وڵه هێنا، كه ئه‌وكاته ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و توركیاش بێده‌نگ بوون، ئێرانیش ئه‌و بێده‌نگیه‌ی بۆ كۆتایی هێنان به‌هه‌موو ئه‌و سه‌ركردانه قۆستبویه‌وه له‌ناو یه‌كێتی و پارتی و یه‌كگرتوو، ته‌واوی ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه به‌ئێرانیان ده‌گوت “نا” به‌ڵام كه بارزانی ره‌دی كرده‌وه به‌رده‌وام بێت، له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مه هه‌ره‌سی هێنا و توركیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا هاتنه سه‌رخه‌ت و پشگیری نێوده‌وڵه‌تی دروست بوو”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی ده‌لێت، هه‌ر لایانێك كه به‌شداری له‌و خۆپێشاندانه ده‌كات دوو ئامانجیان هه‌یه، یه‌كه‌م، له‌ناوه‌خۆی حزبه‌كان بتوانێت سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر باڵه‌كان و ره‌وته‌كانی تری دژی به‌ده‌ست بهێنێت و به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی ناو حزبه‌كانی خۆیان بكه‌ن، له‌لایه‌كی تریش ئه‌وه‌یه كه به‌هه‌ر جۆڕێك بێت ئه‌م خۆپێشاندانه سنوری زۆنی سه‌وز تێپه‌رێت و بچێته هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بروخێنن، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و پیلانگێریه بوو كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌شێكی لێ جێبه‌جێ كرا، ده‌شلێـ، ئێستا دۆخی ناو حزبه‌كانی سلێمانی به‌ته‌واو دابه‌شبووه، بۆ سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌كی لێك جیاواز و له‌ناو گۆڕاندا خانه‌ی راپه‌راندن، له پرۆژه‌ی پاشه‌كشه‌ی گۆڕان له‌حكومه‌تی هه‌رێم پرۆژه‌ی پاشه‌كشه له حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم له‌لایان خانه‌ی راپه‌راندن، به‌یه‌ك پاكێچ خراوته به‌رده‌م جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، به‌مه‌ش دابه‌ش بوونه‌كه‌ی ناو گۆڕانی زیاتر كردووه، دوێنێش یوسف محه‌مه‌د به‌ئاشكرا دانی به‌وه دانا، كه هیچ كه‌س ناتوانێت گه‌نجانی گۆڕان له گۆڕان دووربخاته‌وه، به شێوه‌یه‌كی تریش دانی به‌وه دانا، كه له‌ناو گۆڕان كێشه‌ی گه‌وره هه‌یه، هێرشی سه‌ر خۆشی له سه‌ر وێنه‌ی سه‌ردانی ” كاك كۆسره‌ت” به بێ ویژدانی ناو گۆڕان پێناسه كرد، كه‌وایه له‌ئێستادا خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری كه ته‌نها له سنوری سلێمانی تێناپه‌رێت، كه له‌ئێستاشدا هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر خاوه‌ن 250 هه‌زار ده‌نگده‌ر سلێمانی پارێزگایه، جۆڕێكه له شه‌ری باڵه ناكۆكه‌كانی ناو گۆڕان، كه به‌گه‌نجانی ناو گۆڕان پێناسه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه دان كه له حكومه‌تی هه‌رێم پاشه‌كشه بكه‌ن به‌ڵام له‌به‌ر مه‌ساڵحی پاره و ده‌ستكه‌وته مادیه‌كانیان، سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانیان نایانه‌وێت، له حكومه‌تی به‌غدا پاشه‌كشه بۆیه خانه‌ی راپه‌راندنی گۆڕان به‌یه‌ك پاكێچ پاشه‌كشه‌ی له هه‌ردوو حكومه‌ت خستۆته روو، به‌ڵام ئه‌مه له‌لایان گه‌نجانه‌وه دژایه‌تی ده‌كرێت، دیاره ئه‌م دژایه‌تیانه‌ی نێوان گه‌نجان و خانه‌ی راپه‌راندن زۆر كێشه‌ی كه‌له‌كه بووی تری هه‌یه، كه ئێستا گه‌نجانی گۆڕان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رهه‌م ساڵح و هاوكاری به‌رده‌وامی لاهور دا ده‌یانه‌وێت ببنه به‌شێك له‌و خۆپێشاندانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت”.
لاهور جه‌نگی كه یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی له رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حشدی شه‌عبی له‌ژێر چاودێری حاجی قاسم سولێمانی ئه‌نجام داوه، بۆ راده‌ست كردنی كه‌ركووك، كه پیلانه‌كه به‌م شێوه بوو، سه‌ره‌تا كه‌ركووك راده‌ست بكرێت، دوای ئه‌وه هێزه عێراقیه‌كان و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی هێرش بكاته سه‌ر هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ و كۆتایی به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بهێنێت، له‌ولاشه‌وه، پارێزگایی سلێمانی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پرۆژه‌ی مامه‌ڵه كردنی وه‌ك پارێزگایه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بخاته روو، ئه‌مانه تاراده‌یه‌كی زۆر ئه‌نجام دراو، ئاراس جه‌نگی ئه‌مه‌ی بۆ میدیاكانی خستبووه روو كه هێزه عێراقیه‌كان به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌چن و میدیاكانی به هی گۆڕان و كۆمه‌ڵیش ئه‌م رۆژه باسیان له گیرانی هه‌ولێر ده‌كرد، هه‌ر ئه‌م رۆژه‌ش ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌وه‌ی خسته روو كه تا 15 رۆژی تر حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵاممان نه‌داته‌وه، ئێمه ناچار ده‌بین، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بكه‌ین وه‌ك پارێزگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام به‌شێك له‌و رێكه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كراو، هێزه‌كانی عێراق و ئێران له پردێ و زممار و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر له‌لایان پارتیه‌وه، تێكشكێنراو، به‌مه‌ش پاشه‌كشه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و چه‌ندانی تر له‌ناوه‌رۆكی رێكه‌وتنه‌كه كرا‌و، لاهور جه‌نگی له‌لایان ئێران و عێراقدا پێی گوتراوه كه رێكه‌وتنه‌كه به‌ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كراوه و شكه‌ستی پێهاتووه بۆیه ئێمه ناتوانین پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه بین، بۆیه ئێستا لاهور جه‌نگی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی هه‌وڵی خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری له سنوری سلێمانی و هه‌وڵێكی زۆریش ده‌ده‌ن له هه‌ولێر بكرێت، به‌ڵام له‌رێگای پشگیری كردن له گه‌نجانی گۆڕان و عه‌لی باپیر و به‌رهه‌م ساڵحه‌وه ده‌یانه‌وێت به‌ته‌واوی رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن، وه له‌و رێكه‌وتنه‌دا یه‌كێتی به‌ته‌واوی بۆ بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی یه‌كڵا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌شكه‌ستی رێكه‌وتنه‌كه بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی به‌ته‌واوی له‌كوردستاندا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن، بۆیه وتاره‌كه‌ی لاهور له رانیه له به‌رامبه‌ر خانه‌واده‌ی شه‌هیدانیش لێره‌وه دێت”.
له‌باره‌ی عه‌لی باپیر و به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌لێت، عه‌لی باپیر له دیوی تێپه‌رین بۆ هه‌ولێری خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری به‌ڵێنی بوون به‌سه‌رۆكی هه‌رێمی پێدراوه، به‌رهه‌م ساڵحیش ببێته‌وه سه‌رۆكی حكومه‌تی زرگاری نیشتمانی، بۆیه ئه‌مانیش به‌ته‌واوی پاڵپشتی له‌و هه‌وڵه ده‌كه‌ن دیاره كۆمه‌ڵیش له‌ناوه‌خۆشدا ده‌یانه‌وێت باڵه جیاوازه‌كان و جیابووه‌كانی به‌م شێوه‌یه ته‌سفیه بكه‌ن، به‌ڵام له‌باره‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ سكرتێری یه‌كێتی به‌ته‌واوی له‌لایان بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی دا وه‌ك كێشه نابینرێت، ئه‌مه‌ش به‌شێكی تره له هه‌وڵی به‌شداری كردنی ئه‌و دوو لایانه له خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئێستا حشدی شه‌عبی و سوپای قودسی ئێرانی و سوپایی عێراقی جوڵه‌یه‌كی زۆری هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان وا ده‌رده‌كه‌وێت كه خۆكۆكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه بۆ هێرش كردنه سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری پردێ زممار و فشخابور”،
سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌لێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌كاتی ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كه كه گوایه له‌ژێر ناوی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵ و حكومه‌ته‌وه، ده‌كرێت هێرشی سوپای عێراقی دژی به پێشمه‌رگه له‌و میحوه‌رانه ده‌ست پێ بكات، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌لێت ئامانج ئه‌و هێرشانه‌ی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای قودسیش بۆ دوو مه‌به‌سته، یه‌كه‌میان بۆ ئه‌وه‌یه به‌ته‌واوی ده‌ست به‌سه‌ر فیشخاپور و هه‌ولێر دابگرن به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی فرۆكه‌خانه و ده‌روازه‌ی سنوری، ئامانجێكی تریش ئه‌وه‌یه هێزه‌كه ئه‌وه‌نده فره‌وان بێت پارتی هێزی ئاسایش و ئه‌منیه‌كانیشی ببات بۆ ئه‌وه له‌هه‌ولێر فه‌راخ دروست بێت كه خۆپێشاندانه سه‌رتاسه‌ریه‌كه‌ی ئه‌و لایانانه، له هه‌ولێر سه‌ر بگرێت و كۆتایی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بهێنێت”.