پارتی هۆشداری تووند ده‌دا
ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان(د.فەرسەت سۆفی) له وتارێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك بڵاو كراوته‌وه، هۆشداری تووند ده‌دا له‌مه‌ڕ هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوه‌خۆی ده‌دات”.
له وتاره‌كه‌ی دا فرسه‌ت سوفی كه وه‌ك نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی كردووه، ده‌نووسێ”لە پێش خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر چەندین جار ئاگاداری هاوڕێکانمان لە ناو یەکێتی کردەوە کە جموجۆڵی هەندێ کەسی ناوحزبەکەتان نامۆیەو رایان بگرن, بەداخەوە پاساویان بۆ دەهێنانەوەو دڵنیاییان دەدا کە هیچ روو نادات, بەڵام ئەوەی نەدەبوو روو بدات روویدا. ئەو کات بە شاراوەیی پێمان گووتن ئەمرۆ بە کراوەیی پێتان دەڵێین هەمان ئەو گروپەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتیان کرد”.
هه‌روه‌ها ده‌شنووسێ”ئێستاش خەریکی فێیسی دووەمی خیانەتەکەیانن و ئەم جارە دەیانەوێت بە تەواوی سەری خۆیان و حزبەکەتان و یەک پارچەیی خاکی کوردستان بخۆن. ئێمە لە گەڵ ئێوە بە یەکەوە شەریکین لەم حکومەتەو ئێستا‌و داهاتووی کوردستانیش بە پلەی یەکەم ئێمە لێی بەرپرسیارین, چۆن رێگە دەدەن خیانەت کاران لە کەناڵە فەرمیەکانی ئێوە تەرویج بۆ پلانی دابەشکردنی کوردستان بکەن, چۆن رێگە دەدەن بە پارەو سامانی یەکێتی و دام و دەزگا ئەمنیەکان ناوماڵی کوردستان وێران بکرێت
سوفی له نامه‌كه‌ی دا ئه‌وه‌ش ده‌لێـ” تاکەی قبوڵتانە خاکی کوردستان بە نەوت و دەسکەوتی کاتی بگۆڕنەوە, خۆتان بینیتان لە دوای خیانەت تەنها سوپاس و ستایشیان پێبڕاو دوای ئەوەش کە کاریان پێیان نەما وەک دەستە سڕی پیس فڕێیان دان. بێدەنگیتان لە ئاست ئەم پیلانە یان نیشانەی بێدەسەڵاتیە یان شەراکەتی خیانەت. من خۆم دڵینام ئێوە هیچ لەم دووانە نین”.
له كۆتایشدا دهنووسێـ”بۆیە چاوەڕێین ئەم جارە خۆتان سنور بۆ ئەمانە دابنێن و نەهێڵن یەکێتی نیشتمانی کوردستان و گەلی کوردستان باجی خیانەتی ئەم تاقمە بدات کە ژمارەیان زۆر کەمەو هەرگیز بەراوورد ناکرێن لە گەڵ قورسایی و گەورەیی حزبە تێکۆشەرەکەتان.