له كۆی ملیۆنێك و 250 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر، هه‌ولێر و دهۆك 600 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه و ئه‌وه‌ی تر هه‌مووی هی زۆنی سه‌وزه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ناعهداڵهتیهكی زۆر له فه‌رمانبه‌رانی هه‌ولێر و دهۆك له‌گه‌ڵ سلێمانی هه‌یه، له‌كۆی (1250000)فه‌رمانبه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان، هه‌ولێر و دهۆك، 600 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه، له كۆی ئه‌و ملیۆنێك و 250 هه‌زار فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه داهاتی كۆی مووچه‌ی هه‌ولێر و دهۆك، ده‌كاته 200 ملیۆن دۆلار،
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، داهاتی هه‌ولێر و دهۆك و كۆی نه‌وتی ده‌رهێنراو و فرۆشراو، له چوارچێوه‌ی ئه‌و زۆنه دایه، كه پێشتر پێیان ده‌گوت زۆنی زه‌رد، به‌ڵام هه‌رچی داهاتی مه‌رزه‌كانی زۆنی سه‌وز و داهاتی ئه‌و شاره‌یه، له‌نێوان گۆڕان و یه‌كێتی دابه‌ش ده‌كرێت و ته‌نها وه‌ك پسوڵه ره‌وان ده‌كرێت بۆ هه‌ولێر، واتا داهاتی كوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی له‌سه‌ر زۆنی زه‌رده، كه له‌كۆی (1250000) دا (650000) هه‌زار فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینی پله‌ی تایبه‌ت له سلێمانی دا له‌سه‌ر داهات و زۆنی زه‌رد به‌رێوه ده‌چێت”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی راشی گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ته‌نها مووچه‌ی هه‌ولێر و دهۆك له‌سه‌ر داهاتی مه‌رزه‌كانی خۆی و نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه دابین بكرێت بێ هیچ پاشه‌كه‌وتێك ئێمه ده‌توانین مانگانه له 27ی مانگ مووچه بۆ ئه‌و دوو شاره دابین بكه‌ین، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردستان تاوه‌كو ئێستا یه‌ك قه‌واره‌ی سیاسیه، ناتوانین وه‌ك پارێزگا مووچه دابین بكه‌ین، ده‌بێت وه‌ك هه‌رێم مووچه دابه‌ش بكات و هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ته‌واوی ئه‌و خانه‌نشینه نایاساییانه‌ی كه هه‌یه وه‌ك عه‌قید و عه‌مید و لیواكان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له زۆنی سه‌وز دایه، واتا له پارێزگای پێشوو سلێمانی دایه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌نووس هێمن ساڵح ده‌لێـ”بەبێ سنووری سەوز، هەولێر و دهۆک زیاتر لە 600 هەزار فەرمانبەری هەیە، لە کۆی ملیۆنێک و ٢٥٠ هەزار فەرمانبەر، مانگانە ئەو دوو شارە پێویستی بە کەمتر لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ مووچە، چونکە زۆربەی عەمید و عەقید و لیواکان لە زۆنی نیلی و سەوزن، ئەو نەوتەی لەو سنوورە و لە داهاتی گومرگی ئیبراهیم خەلیل دەست دەکەوێ زۆر زیاترە لەو پارەیە”.
هه‌روها هێمن ساڵح ده‌شلێـ”سلێمانی ئەگەر بە فیتی گروپی 16 ئۆکتۆبەر بکات و خۆی جیابکاتەوە لە کوردستان وەکو کەرکووک، ئەوە دڵنیابن عەبادی یەک دیناریان ناداتێ و لە کەرکووک خراپترتان بەسەر دێت، ئەمەریکاش ئەوەی لە کەرکووک روویدا لە سلێمانی قبوڵی ناکات، بەوەش خەڵکی ئەو شارە خۆیان دەخەنە دۆخێکەوە دەبێت بە هەزاران ماڵی دیکە بەرەو هەولێر بێن”.
ده‌شلێـ” باشترە بە قسەی سیاسیە کاڵفامەکانتان نەکەن ئەو دۆخەی هەیە کاتیە و تێدەپەڕێت”.