جرتێكی پیره‌مێردی شاعیر بۆ لاهور جه‌نگی
نیازحاجی
وەک پیرەمێردی شاعیر دەڵێت ،،،
“زمانت درێژ بێ دەستت کورت ئەبێ
کە خۆت هەڵکێشا گوێت لە جڕت ئەبێ “
هەروەها پیرمێردی شاعیر لە کۆپڵەیەکی تردا دەڵێت ،،،
پیاوی زۆربڵێ بۆ دۆزەخ بەرە
لەوێشدا ئەڵێ: دارەکەی تەڕە.
ئەوه ی بە ھێزی قۆڵی ئەنازێ
زوو پەکی ئەخا سەختی ھەورازێ.
مەیەڵن نەفام دەنگی دەربێنێ
سەگی ھەڵەوەڕ دزتان بۆ دێنێ
ئەو قسانەی لاهور جەنگی ئەمڕۆ کردی ، تەنها یەک وشە بەسە بۆ وەڵامدانەوەی ئەویش ئەو (جڕت)یە کە پیرمێردی شاعیر بەکاری هێناوە لە شیعرەکەیدا !
هه‌موومان بینیومانە، زۆرێک لە منداڵان له دوانزه ساڵییه‌وه مووس ده‌هێنێت به روومه‌تیدا بۆ ئه‌وه‌ی زووتر مووی لێ بێت تاوه‌ك پیاوێكی گه‌وره ببینرێت، ئیدی دوای ماوەیەک ئەو منداڵە شكڵی پیاوێكی كامڵ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام كه قسه ده‌كات، ڕێزم بۆ ئێوه هه‌یه، (بتڕێت)باشتره یان وەک ئەوە وایە بەرد بخاتە ناو پیساییەوە!
راستە ئەو منداڵە زل بووه، به‌ڵام پێنه‌گه‌ییوه، ئه‌مه‌ڕێك وەک لاهور جه‌نگییه، هه‌ر به‌زۆر بۆنە دروست ده‌كات تاوه‌كو تێیدا قسه‌ی زل و قه‌به و بێ مانا و بنەما بكات بەو نیازەی لەپاڵ هێرشکردنەسەر پارتی ، خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەر و فرۆشتنی (فول ئێچدی)یانەی کەرکوک لەبیر خەڵکی بباتەوە .
ئه‌م هەرزەکارە ڕه‌نگه یه‌كه‌م گه‌نجی كورد بێت كه هه‌رگیز پێ ناگات، ئێوه ببینن (جگە لەوەی کە برازای مام جەلالە، سەرەڕای ئیمکانیاتێکی زۆر ، ده‌زگایه‌كی ئه‌منیشی لەژێر ده‌ست دایە‌و جار جار بۆ پیاوكوشتن و ترساندن و په‌لاماردانی نه‌یاره‌كانی و سیناریۆ دروستکردن و موزایەدە به‌كاری ده‌هێنێت) كه‌چی هه‌رگیز هه‌وڵی نه‌داوه پێ بگات یان خۆی فێری قسەکردن و رەوشتی قسەکردن بکات!
هه‌ر سروشتی سیاسه‌ت بۆ خۆی وایه كه پیاوی كاریگه‌ر و گرنگ، زۆربه‌ی كات بێده‌نگه، له‌سیاسه‌تدا زۆر قسه‌كردن و زۆر لێدواندان و زۆر چه‌نه‌بازی و چه‌له‌حانێ، واتای ئه‌وه‌یه كه هیچت نییه بۆ كردن و ته‌نیا شتت زۆره بۆ گوتن، له كوردیدا ئه‌مه پێی ده‌گوترێت(وه‌ستای قسان و كۆڵه‌واری ده‌ستان) به‌ڵام ئه‌مه وه نه‌بێت له قسه‌كردنیشدا وه‌ستا بێت، زۆر جار هه‌ندێ قسه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر مام جه‌لال بمایه ، لاهور له هه‌رشوێنێكدا ئه‌و قسانه‌ی بكردایه كه مام جه‌لالی لێ بێت،،،،، مام (تێی هەڵدەدا)،،،،
ئێوه بڕوانن هه‌تا مام جه‌لال زیندوو بوو یان تا ئه‌و كاته‌ی مام جه‌لال لەده‌سه‌ڵاتدا بوو، ئه‌م هه‌رزه‌كارانه بۆیان نه‌بوو له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنێكیشه‌وه ده‌ركه‌ون، چونكه ده‌یزانی ئه‌مانه هه‌ر ده‌ركه‌ون، دەڕیخێنن و ئەوناوە دەلەوتێنن!!
لە قسەکانی ئەمڕۆ و پێشتری لاهور جەنکی ئەوە دەکەوت کە ناوبراو لە کۆڕ و کۆبونەوە و دیوەخانی سیاسی مام جەلالیش کەسێکی نامۆ و دوور بووە و ئەویش لە تیڤیەکانەوە مام جەلالی دیوە ، ئەگەر نامۆ و دوور نەبا ، ئێستا فێری دوو قسە دەبوو تا ئەمڕۆ لە کۆڕ و کۆبونەوەکاندا بیکات .