حەشد دەست درێژی سێکسی دەکاتە سەر مەسیحیەکان
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/11/0000232444324324.jpg)
جۆزیف سەلیوا سەرۆکی کوتلەی وەرکا لە پارلەمانی عێراق،لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەیدا بەوەی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە دەشتی نەینەوا بە گشتی و گوندی قەرقووش دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەر ژنان و کچانی مەسیحی و داوای کرد کۆتایی بەو دۆخە بهێنرێت و تاوانبارانیش سزا بدرێن.
ئەو پارلەمانتارە بکەرانی ئەو کارانەی بە پیستر لە داعش ناوبرد و داوای کرد ژیان و کەرامەتی مەسیحیەکان بپارێزرێت.
بەهۆی داگیرکردنی ناوچەکانیان لە لایەن حەشدەوە بەسەدان هاونیشتمانی کریستیان ناوچەکانیان جێهێشتوەو ڕوویان لەناوچەکانی ژێر دەستی پێشمەرگە کردووە.