مارك روتە: لە بارەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانەوە قسەمان لەگەڵ بەغدا كردووە

 

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق راستەوخۆ چەند بڕیارێكی لە ئێرانەوە خرایە دەست بۆ جێبەجێكردنی دژ بە هەرێمی كوردستان, فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانی داخست هاوكات بە هاوكاری وڵاتی ئێران دەروازە سنوریەكانی داخست, داخستنی فڕۆكەخانەكانی هەرێم بە رووی گەشتی جیهانی كاردانەوەی گەورەی نێودەوڵەتی لێكەوتەوە, سەرۆك وەزیرانی هۆلەندا دەلێت:” لەهەوڵداین بۆ ئەوەی بەغدا فڕۆكە خانەكانی هەرێم بكاتەوە”.

مارك روتە، سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند،‌ ئەو قسەی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی كردووە تایبەت بە كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و گوتیشی:‌ ئەوان هەوڵدەدەن كاریگەریان لەسەر بەغدا هەبێت بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی كوردستان تاوەكو بتوانن بە گەیاندنی هاوكارییەكانیان بەكاریبێنن.

سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا راشیگەیاند هەموو هەولێك دەدەن بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان.

Back to top button