لەیەكەم هەفتەی دەست بەكار بوونی هەڤاڵ ئەبوو بەكر رەخنەباران دەكرێت

 

ماوەی چەند مانگێكە دەستگێڕ و عارەبانەچییەكانی شاری سلێمانی لەلایەن شاروانی سلێمانییەوە ڕێگری كاركردنیان لێ دەكرێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا گرژی و ئاڵۆزی كەوتە نێوان دەستگێڕ و عارەبانەچیەكان و كارمەندانی شارەوانی بەھاوبەشی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان عارەبانەی ژمارەیەك كاسبكاریان تێكشاند.
ژمارەیەك دەستگێڕ و عارەبانەچی كە ڕۆژانە لەنزیك مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی، سەرقاڵی كاسبیین رەخنەی توند ئاڕاستەی ھەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری نوێی سلێمانی دەكەن و دەڵێن، پێشتر ھەڤاڵ ئەبوبەكر”چەند بەڵێنێكی باق و بریقی بە عارەبانەچیەكانی ئەم شوێنە داوە، بەڵام ئەوە نزیكەی ساڵێكە شارەوانی سلێمانی عارەبانەی ئەم خەڵكە ھەژارە دەشكێنێ و ڕێگری لە كاركردنی خەڵكی چەوساوەدەكات، بەڵام ھەڤاڵ ئەبوبەكر، ھیچ ھەڵوێستێكی نییە و ئامادەنییە ئاووڕ لە چینی ھەژار بداتەوە”.
پێشتر شارەوانی سلێمانی لە كاتژمێر(٢)ی پاشنیوەڕۆوە ڕێگەیەیان بە كاركردنیان دەدرا ، بەڵام ئێستا لەلایەن (هەڤال ئەبوبەكر) ەوە ڕێگری لە كارو كەسابەتیان دەكرێت و ئامادە نییە هاوكاری دەستگێڕو عەرەبانەچییەكان بكات .

Back to top button