عەسائیبی ئەهلولحەق داوا دەكات كار بە زۆرینەی سیاسی بۆ حوكمڕانیەتی بكرێت
وتەبێژی میلیشیای “عەسائبی ئەهلولحەق” رایگەیاند، مافی خۆیانە پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق بدرێتە ئەوان و روونیشی دەكاتەوە، ئەو پۆستە بۆ ئەوان دەبێت.
“مەحمود روبەیعی “گوتەبێژی ئەو گرووپە میلیشیای عەسائیبی ئەهلولحەق رایگەیاند ” گرووپەكەیان لە دوای هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، چاوییان لەسەر پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەبێت”.
لای خۆیەوە مەحمود روبەیعی، گوتەبێژی عەسائیبی ئەهلولحەق ڕاشیگەیاند ” ئامانجی گرووپەكەیان گەیشتنە بە دەسەڵات و لە پێناو سەركردایەتی سیستەمێكی سیاسی، هەوڵ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران دەدەن”.
هەروەها وتەبێژی میلیشیای حەشدی شەعبی “بە پێویستیشی دەزانێت بیرۆكەی تەوافوقی سیاسی هەڵبوەشێتەوە و ئێستا ئەو بنەمایەی شكستیهێناوە، داواش دەكات زۆرینەی سیاسی فەرمانڕەوایی عێراق بكات”.