مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەندرا
وەزارەتی دارایی و ئابووری لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند بەو شێوەیە.
1- ڕۆژی دووشەم بەرواری 18/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.
2- ڕۆژانی سێشەم و چوارشەم، بەرواری 19-20/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی، یەكەكانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
3- ڕۆژی پێنجشەم بەرواری 21/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
– فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی
– فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن
– ئەنجومەنی ئاسایش
– دەزگای گشتی ئاسایش
4- ڕۆژی یەكشەم بەرواری 24/12/2017، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
– وەزارەتی دارایی و ئابووری
– وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
– وەزارەتی پلان دانان
– دیوانی چاودێری دارایی
– مافی مرۆڤ
– ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
– دەستەی ژینگە
– دەستەی وەبەرهێنان
– دەستەی دەسپاكی
– كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان
5- ڕۆژی سێشەم بەرواری 26/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
– وەزارەتی پەروەردە
– وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
6- ڕۆژی چوارشەم بەرواری 27/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
– وەزارەتی ناوخۆ
– وەزارەتی تەندروستی
– دەزگای مین
7- ڕۆژی چوارشەم بەرواری 28/12/2017، مووچەی (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
– وەزارەتی كارەبا
– وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
– وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ كردن
– وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
– وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
– وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
– وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
– وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
– وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
– وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
– وەزارەتی داد
– ئەنجومەنی دادوەری
– سەرۆكایەتی هەرێم
– سەرۆكایەتی پەرلەمان
– سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران