ڕونكردنەوەیەك لە سكرتێری ڕۆژنامەوانی ئەدهەم بارزانی یەوە

 

لەهەندێك وێبسایت و پەیجی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ، كە له ‌لایەن دەزگایەكی گۆمان لێكراوی هەواڵگری لە سلێمانیە وە بەڕێوە دەبرێت ، هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە لەبارەی ئەوەی بەڕێز ئەدهەم بارزانی هێرشی توندی كردۆتە سەر جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی كە : ( هیچ هەڵوێستێكی دڵسۆزانەی بەرامبەر سلێمانی نەبووە ) .

بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنین تەواوی تایتڵ و ناوەرۆكی هەواڵەكە دوورە لە ڕاستی یەوە ، بەڕێز ئەدهەم بارزانی دڵنیایە لەوەی كەزۆربەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی سالانی رابردوو و تاكو ئێستا لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجه ‌و ئیدارەی ڕاپەڕین و بە گەرمیانیشەوە‌ ، بەداخەوە ئەگەر بەناوی هەندێك كەس و لایەنی دیكەوە تۆمار كرابێت و ، ناوی كاك نێچیرڤان بارزانی نه ‌هێنرابێت ، ئەوا لەبنەڕەتدا دەستپێشخەری و بڕیار و پارەدار كردنی ئەو پرۆژانەش بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ‌ بووە .

جیا لەوانەش بۆ بەڕێز ئەدهەم بارزانی جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتیمانەو ، شوێنگرەوەیەكی ئازیزی سەركردە ئیدریس بارزانی ڕەحمەتی یە .

لەكۆتایدا ڕایدەگەیەنین ، ئەم جۆرە هەواڵانە هەڵبەستراون و له ‌پەرچەكرداری ئەو تەبایی و پتەوی و یەكگرتوییەی ناو سەركردایەتی پارتیمانه ‌و ، دروستكەرانی هەواڵەكەش هیچیان بۆ سەوز نابێت .

سكرتێری ڕۆژنامەوانی شێخ ئەدهەم بارزانی
2017/12/15

Back to top button