ئه‌م شه‌و پاڵه‌وانی جامی جیهانی یانه‌كان له نێوان ریال مه‌درید و گیرمیۆ یه‌كلاده‌بێته‌وه
ئەمرۆ شه‌ممه لەیاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی جیهانی یانەكان كە ئێستا یارییەكانی لە وڵاتی ئیمارات به‌ڕیوه‌ده‌چێت، هەردوو یانەی ریال مەدرید و گریمیۆ رووبەرووی یەكتربوونەوە، بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه.”
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ ئێواره یارییەكە له كاتژمێر (8:00) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (شێخ زاید) لەشاری ئەبو زەبی لەوڵاتی ئیمارات بەرێوەبچێت و كه تێیدا هه‌ردوو یانه، رووبه‌ڕووی یه‌كبننه‌وه، كه (ریال مەدرید) وەك پاڵەوانی كیشوەری ئەوروپا ، لە قۆناغی پێشكۆتایی لە جەزیرەی ئیماراتی بردەوە و گەیشتە یاری كۆتایی، هەرچی یانەی (گریمیۆیە) وەك پاڵەوانی كیشوەری ئەمریكای لاتین بەشداری كرد و لە قۆناغی پێشكۆتایی لە یانەی پاچۆكای مەكسیكی بردەوە”.
لەپێشتردا دوو یانەی بەرازیلی نازناوی جامی جیهانیان بردۆتەوە ، ئەوانیش ساوپالۆ و ئینتەرناسیۆنالن ، هەرچی ئیسپانییەكانن لەنێوان ریال مەدرید و بەرشلۆنە ، پێنج جار مۆندیالی یانەكانیان گەراندۆتەوە وڵاتەكانیان”.
جامی جیهانی یانەكان:
پلەی سێیەم :
ئەمرۆ : (5:00) : ( جەزیرە × پاچوكا )
یاری كۆتایی:
ئەمرۆ : (8:00) : ( ریال مەدرید × گریمیۆ )