ئه‌یاد عه‌للاوی هۆشداری توند ده‌داته حكومه‌تی عێراق له باره‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان

جێگری سەرۆک کۆماری عێراق لە شارى نەجەفەوە له باره‌ی كێشه نێوخۆییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی”پێویستە هه‌رچی زووه دانوستاندنەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەست پێ بکەنەوە و کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.”
(ئەیاد عەللاوی) جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق، له شاری نه‌جه‌فه له میانه‌ی قسه‌كردنی بۆ رۆژنامه‌نووسان له باره‌ی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا هۆشداریی داوەتە حکوومەتی عێراق لەوەی ئەگەر کێشەی کەرکووک چارەسەر نەکرێ، ئەوا ئەو شارە دەبێتە چاڵێکی پڕ لە ئاژاوە و كێشه‌كان تا دێت گه‌وره‌تر ده‌بن.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” لێدوانه‌كانی عه‌للاوی له كاتێكدایه كه ئه‌و شاره پڕ بووه له خوێن رێژی و دووبه‌ره‌كی و شارێكی بێ خاوه‌نه و به سه‌دان هه‌زار كورد ئاواره‌ی شاران بوون و حه‌شدی شه‌عبی له و شاره ته‌عریب و كووشتن و بڕینی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به خیانه‌تی به‌شێك له یه‌كێتی توانیان شاره‌كه داگیربكه‌ن، ره‌ووشی ئه‌و شاره‌یه‌ان به‌ته‌واووی تێكداوه.