بارزانی ئومێدی نەتەوەیەك، و سەفەرێك بۆ سەربەخۆیی
بهمن کاك عبداللە
بارزانی هەڵگری توراسی بنەماڵەیەکە ، کەسەدەیەك زیاترە لەهەوڵ و تێکۆشان دان بۆ ڕزگاری یەکجاری نەتەوەی کورد و دابین کردنی ووڵاتیکی ئارام بۆیان . گەر مێژووی کورد بخوینیتەوە ، بۆت دەردەکەویت هەرکات شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کورد لەبەدەست هێنانی ئامانجەکانی نزیك بوبێتەوە ، دووهۆکار بونەتە هۆی لەناوچوونی و شکست پێ هێنانی ، یەکەم : بەرژەوەندی دەوڵەتە زلهێزەکان لە گەڵ دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان ، دووەم : خیانەتی بەشێک لەکورد لەناوخۆی خۆی دا .
ئیستا دوای پرۆسەی ئازادی عێراق و ڕوخانی سەدام و چەسپاندنی فیدراڵیەت لەباشوری کوردستان لەسەربنەمای یەکیتی ئیختیاری لەگەڵ عێراق دا ، لەسایەی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی پێگەی کورد لە ڕۆژ بەڕۆژ لەئاستی ناوچەی و نێودەوڵەتی لەبەهیزبوون دایەو ئاستی دبلۆماسی کورد گەیشتوەتە قۆناغێک ئیدی ترسی بەقوربانی کردنی کورد لەلایەن زلهیزەکانەوە نەماوە بەڵام ئەوەی هێشتا مەترسیە لەسەر دۆزی کورد خیانەتی ناوخۆیی و جێ بەجێکردنی ئەجیندای دوژمنانی کوردە لەناوخۆ .
دوای هاتنی داعش بۆ سوریا و عێراق و هەریمی کوردستان ، بەهەوڵ و تێکۆشانی بارزانی و سیاسەتی حەکیمانەی مەترسی داعش گۆڕدرا بۆ بەرژەوەندی دۆزی کورد و کوردستانی کرد بەئەندام لەگەورەترین هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ، و پێشمەرگە بوە بەوهێزەیە کە ئەفسانەی داعشی تیکشکاند ، و هەولیر بو بەکاروان سەرای زلهیزو سیاسی ەکانی دونیا و جیگەی بریارە سیاسی و سەربازیە گرنگەکان .
بارزانی جگەلەوەی نەوتی کوردستانی خۆماڵی کردو گەورەترین کۆمپانیاکانی جیهانی هینایە کوردستان ، دەرگای لەسەر ئەم هەریمە چواردەور دراوە بەدوژمن و بێ سنورە ئاویە کردەوەو تۆانی بەسیاسەتی حەکیمانەو دبلۆماسیەتی خۆی قەناعەت بەتورکیا بکات وەک دەروازەی کوردستان بۆ ئەوروپاو جیهان ریککەوتنی ٥٠ ساڵەی هەناردنە دەرەوەی نەوتی لەگەڵ ئیمزابکات ، هەر ئەم کارەش وای کردوە کەئیستا تورکیا نەک دژی سەربەخۆیی کورد نیە لەباشور بەلکو هاوکاریشی دەکات .
بارزانی لەسەفەرەکەی مانگی ٥ ی ساڵی ۲٠۱٥ بۆ ئەمریکاو بەشێك لەووڵاتانی ئەوروپا ، بەڕوون و ڕاشکاوی بەسەرۆک و کاربەدەستانی ئەوروپاو ئەمریکای ڕاگەیاندوە ، کەئیمەی کورد هەنگاوی پراکتیکی بۆ دەوڵەت دەنێین و چیتر ئامادەنین بەژیردەستەی و بێ ئیرادەی چاوەرون بین ، هەرئەوکات زۆریک لەو ووڵاتانانە بەئەرینی ووڵامی بارزانی یان دایەوە ، بەڵام دوای گەرانەوەی بارزانی و کۆبونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان و ئاگادار کردنەوەیان لەدەسکەوتەکانی سەفەرەکەی و داواکردنی لەلایەنەکان بۆ ئامادەسازی و دەسپیکردنی هەنگاوەکانی سەربەخۆیی ، بەڵام بەداخەوە چوار حزبەکە بەجێ بەجێکردنی ئەجیندای دەوڵەتیکی دوژمن بەکورد نەک دەستیان نەکرد بەئامادەسازی بۆ دەوڵەتی کوردی بەڵکو بەپێچەوانەوە دەستیانکرد بەدژایەتی کردنی بارزانی و پرۆژەکەی و دروستکردنی کێشە لەناوخۆی کوردستان داو تائیستاش بەردەوامن بۆ شکست پێهینانی پرۆژەی بارزانی و دروست نەبونی دەوڵەتی کوردستان .
ئیستا دوای ئەوەی ئیرانیەکان و تورکیا و روسیا ریککەوتنیان ئەنجام داو مەترسیەکی لەدلی کورد دروستکرد ، دیسانەوە بارزانی ئومێدی نەتەوەی کورد دەستیکرد بەجوڵەو بەسەردانیکی دوو ڕۆژە بۆ تورکیا هەموو مەترسیەکانی ڕەواندەوەو بەتورکەکانیشی ڕاگەیاند کەخۆتان ئامادەکەن گۆڕانکاری گەورە بەڕێوەیە .
چونی ئەمجارەی بارزانی بۆ فەرەنسا جیاوازە لەهەمووجارەکانی تر ، ئەمجارەیان بارزانی بەفەرەنسای ئەندامی هەمیشەی ئەنجومەنی ئاسایش و یەکیک لەپینج زلهێزەکەی جیهان و فریادرەسی کورد لەقۆناغە سەختەکان بەتایبەتی دوای ساڵی ۱۹۹۱ ەوە ، دەڵێت ئیمە خەونی سەد ساڵەمان بەدی دەهینین و دەوڵەت ڕادەگەیەنین هیوادارین پشتیوانمان بن وەک هەمیشە ، هەموو ئاماژەکانی ڕوخساری بارزانی ئەوە دەردەخەن کە دەسکەوتی باشی هەبوەو رای فەرەنسیەکان ئەرینیە .
بارزانی دەمیکە وتویەتی گەر لەسەر سێ مەتر زەوی یان گوندیک بیت دەوڵەت ڕادەگەیەنم ، بۆیە ئیدی هیزەکانی ناوخۆ لەگەل بارزانی بن و پشتیوانی بن دەبنە هاوبەشی ئەوشانازیە گەورەیە ، ئەگەرنا بارزانی هەردەوڵەت ڕادەگەیەنیت ئەوجا خۆتان ووڵامی گەل و مێژوو بدەنەوە .