تا ئێستا زانیوتانه‌ گۆڕانی ره‌نگی نینۆك ئاماژه‌ی چ نه‌خۆشیه‌كه‌.؟

له‌ نوێترین زانیاریدا، كۆمەڵەی پزیشكانی دەرمانسازی ئەڵمانی له‌ باره‌ی گۆڕانی رەنگی نینۆكه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنن” كه‌ ره‌نگ گۆران ئاماژەیەكی تووشبوونە بە كەڕووی نینۆكەكان، زۆترین كاتیش رەنگەكە دەگۆڕێت بۆ سپی، زەد یان قاوەیی.”

له‌و باره‌وه‌، پزیشكەكانی دەرمانسازی هۆشداری دەدەن.” كه‌ نابێ هەر رەنگی نینۆك گۆڕا خێرا نەخۆش خۆبەخۆ لە دەرمانخانەكان داوای دەرمانی دژە كەڕوو بكات و خۆی چارەسەرەگەی لێبدات، بەڵكو سەرەتا دەبێت سەردانی پزیشكی پسپۆڕی پێست بكات تاكو هەم حاڵەتەكەی بۆ دەستنیشان بكات و هەم چارەسەری گونجاوی بۆ دیاری بكات، چونكە ئەگەر نەخۆش بەپێی رێنماییەكانی پزیشك دەرمانی دژە كەڕووی لە نینۆكی نەدا، دوورنییە بۆ نینۆكە تەندروستەكانیشی بگوێزێتەوە.

وه‌كو زانراوه‌ كه‌ لەگەڵ ئەوەی كەڕوو دەبێتەهۆی گۆڕانی رەنگی نینۆك، چەندین نەخۆشی دیكەش هەن كە هەمان شت درووستدەكەن وەكوو نەخۆشیی درێژخایەنی سەدەف و كەمیی هەندێك رەگەزی خۆراكی، بۆیە گرنگە له‌و حاڵه‌تانه‌ پزیشك بڕیار بدات كه‌ چی به‌كارده‌هێنی بۆ چاره‌سه‌ركردنی.

Back to top button