به‌رپرسێكی تری گۆڕان له سلێمانی هه‌ڵات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، به‌رپرسێكی ئیداری سلێمانی كه له‌سه‌ر پشكی گۆڕان بوو، واز له پۆسته‌كه‌ی ده‌هێنێت و كوردستان به‌جێ دێلێت به‌ره‌و كه‌نه‌دا، له‌وێش داوای مافی په‌نابه‌ری كردووه،
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و دۆسیه، رایدهگهێنێت، به‌هادین ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی سلێمانی له سه‌ر پشكی گۆڕان سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر پۆسته‌كه‌ی به‌جێ دێلێت، به‌ره‌و كه‌ندا رۆشتووه، له‌ئێستادا داوایی مافی په‌نابه‌ری له‌و وڵاته كردووه، دواتریش كه‌سێك به‌ناوی سه‌ڵام بیلال له پۆسته‌كه‌ی دانراوه كه له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه”.
پاش جێ هێشتنی پۆسته‌كه و رۆیشتنی بۆ كه‌نه‌دا له‌ئێستادا پۆسته‌كه به‌وه‌كاڵه‌ت به‌رێوه ده‌چێت”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر چه‌ندین په‌رله‌مانتار و به‌رپرسێكی تری یه‌كێتی و گۆڕان كوردستانیان به‌جێ هێشتووه، له وڵاتی كه‌نه‌دا داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن”.