شه‌ڕی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له 2018 ده‌ست پێده‌كات
راپۆرتی ستراتیژی ئه‌مریكی هۆشداری له‌ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ناوچه‌كه ده‌كات، ئه‌و جه‌نگه‌ش سه‌ره‌وه‌ی لیستی مه‌ترسییه‌كانی 2018ی گرتووه، كه رووبه‌ڕووی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه، هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له ساڵی 2018 ئه‌مه گه‌وه‌رترین هه‌رشه‌یه كه رووبه‌رووی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه، هاوشانی هەڕەشەی دیکە وەک پرسی کۆریای باکوور و زیادبوونی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆ سەر دامودەزگا ئەمریکییەکان”.
له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌مریكا هاتووه، گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ساڵی داهاتوو، رووبه‌ڕووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه، قه‌یرانی كۆریای باكوور و زیادبوونی هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه له‌سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئاماژه دراوه”هەڕەشە لە ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکەن لە نێوخۆ و دەرەوە بۆ ساڵی 2018، ئاماژە بە ئەگەری جەنگیش دەکات لەگەڵ ئێران بەهۆی زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەهۆکاری هەڵسوکەوتەکانی ئێرانەوە، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه به گشتی باس له‌و مه‌ترسییانه ده‌كات، كه رووبه‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته له ساڵی 2018 و روونیشی ده‌كاته‌وه، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێران و هاوپهیهمانهكانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له زیادبووندایه.
هه‌ر له راپۆرته ستراتیژیه‌كه‌ی ئه‌مریكا دا هاتووه” ئێران بەو ئاڵۆزییانە تۆمەتباردەکات، بەهۆی دەستوەردانی لە ململانێیەکانی ناوچەکە و ئەو پاڵپشتییەی پێشکەشی میلیشیاکانی دەکات وەک گرووپی حوسییەکان لە یەمەن و حیزبوڵڵا لە لوبنان. جەختیش دەکاتەوە کە ئەگەر هەیە شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران لە رووداوێکی پێکدادانی هێزەکانیانەوە لە ئاوی کەنداودا هەڵبگیرسێت، جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان واشنتن و تاران، ته‌نیا له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له رووداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كورت نابێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ ره‌نگه له هه‌ر پێكدادانێكی سه‌ربازی ئه‌نقه‌ست بێت له ئاوه‌كانی كه‌نداوه‌وه.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی كاری خۆپاراستنی سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رچووه، 436 به‌رپرسی حكوومی ئه‌مه‌ریكا و پسپۆڕان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به‌شدارییان تێدا كردووه، مه‌ترسییه‌كانی 2018یشیان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر سێ ئاست دابه‌ش كردووه، ئاستی یەکەم گەورەترین ململانێکانن کە مەترسین بۆسەر ئاسایشی ئەمریکا و ئاماژەی بەهێز هەن بۆ روودانیان، ئاستەکانی دووەم و سێیەمیش ئەو ململانێیانە لەخۆدەگرن کە مەترسی کەمتر دروست دەکەن، له‌و باره‌یه‌وه، پۆل ستێرێس، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی كاری خۆپاراستن و سه‌رپه‌رشتیاری سه‌ره‌كی راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: “قه‌یرانه‌كانی كۆریا و ئێران، له‌سه‌ر ئاستی گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی ئاڵوگۆڕییان پێوه‌دیاره”، جهحتیش ده‌كاته‌وه ئه‌و دوو قه‌یرانه له پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامدان، هه‌روه‌ها ستێرێس ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیار و بژارده‌ی ژیرانه بگرێته به‌ر بۆ ئاراسته‌كردنی هه‌وڵه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵگیرانی ململانێكی چه‌كداری بگونجێت و خۆی له تێوه‌گلان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازییش بپارێزێت، كه تێچووه‌كه‌ی زۆره.
هاوشانی ئێران کە لە راپۆرتەکەدا وەک مەترسییەک لە ئاستی یەکەمدا هەژمارکراوە، بابەتەکانی دیکە لەهەمان ئاستدا بریتین لە هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان ئەمریکا و کۆریای باکوور، هەروەها مەترسی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر ژێرخانی ئەمریکا. لەگەڵ ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لەسەر خاکی ئەمریکا. رووبەڕووبوونەوە لەنێوان پەیمانی ناتۆ و رووسیا، هەروەها رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چین و ئەو وڵاتانەی هەژموونی چین لەسەر ناوچەی باشووری دەریای چین رەتدەکەنەوە،هاوكات فراوانبوونی بازنه‌ی شه‌ڕ له سووریا به سه‌رۆكایه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، له‌گه‌ڵ كه‌وتنی حكوومه‌تی ئه‌فغانستان، كه دوو هۆكارن بۆ ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه، له ئاستی یه‌كه‌مدا هاتوون.
ئاماژە بە چەند کەیسێکی دیکەش کراوە و بەپێویست زانراوە بەهەند وەربگیرێن، دیارترینیان قەیرانی قەتەر و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری کەنداوە و هۆشداری داوە لە قووڵبوونەوەی لە ساڵی دهاتوودا، هەروەها قەیرانی مرۆیی یەمەن و تووندوتیژییەکانی لیبیا لەئەگەری شکستهێنانی پڕۆسەی ئاشتی، لەبارەی ئیسرائیلەوە، راپۆرتەکە هۆشداری دەدات لە ئەگەری رووبەڕووبوونەوە لەنێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، ئاماژە بە دوو سیناریۆش دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوە، یەکەم رووبەڕووبوونەوەیە لەسەر سنووری ئیسرائیل – لوبنان، یاخود خاکی سووریا ببێتە گۆڕەپانی ململانێ.