سه‌ركرده‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر عێراق له‌ زیاد بووندایه‌

 
لە میانەی سەردانەكەی ئەم دوایەی “حەیدەر عبادی ” سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ چەند وڵاتێكی یەكێتی ئەوروپا و ئەنجامدانی دیدار كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرزترین ئاستەكانی سیاسی و ئابووری و سەربازی لەگەڵ سەركردەی چەند وڵاتێكی ئەوروپی لەو میانەدا ئەو وڵاتانە پەیام و ڕاسپاردەكانی خۆیانیان بە عبادی ڕاگەیاندووە ، ئەوروپیەكان بە ئاشكرا دەڵێن نێگەرانین لە باردۆخی عێراق و ئەو پێشێلكاریە دەستوریانەی بە ناوی سەپاندنی “دەسەڵاتە فیدراڵیەكان ” دەكرێتە سەر خەڵكی كوردستان و پێگەی ئیدارای و دارایی و یاسایی ھەرێمی كوردستان .
 
سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا “مارك رووتە ” بە میدیاكانی گوت لە شاری پاریس لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی پێویستیی کردنەوەی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی کوردستان و ئاساییكردنەوەی باردۆخەكەمان کردووە و پەیامی حكومەتی وڵاتەكەی خۆمم پێ ڕاگەیاندووە .
 
“مارک رووتە” لە پرێس کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە میانەی كۆبوونەوەی لووتكەی سەركردەكانی ئەوروپا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا ، ئاماژەی دا بەوەی كە لەگەڵ سەرۆکوەزیران “عبادی ” باسی پێویستیی کردنەوەی فڕۆکەخانەكانی كوردستانمان کردووە، وە پێمان ڕاگەیاندووە كردنەوەی فڕۆكەخانەكان زۆر پیویستە بۆ خێرایی گەیاندنی ھاوكارییە لوجستی و مرووییەكان ، ئەو پێی وایە فڕۆكەخانەكانی كوردستان ئاسانكاری باش دەكەن بۆ ئەو ھاوکارییە سەربازیانەی وڵاتەكەی پێشكەشی دەكات”.
 
ھاوكات ئاماژەی دا بەوەی كە پەرلەمانی ھۆڵەندا سەرگەرمی گفتوگۆكردنی ماوەی درێژکردنەوەی ھێزە تایبەتە ھۆڵەندییەكانە لە عێراق و كوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٨ و بەردەوامی دان بە گەیاندنی هاوکارییە سەربازی و لۆجستیەكان بۆ پڕۆسەكانی جەنگی دژی داعش .
Back to top button