دادگایی نێوده‌وڵه‌تیش هاته‌ سه‌ر خه‌ت له‌سه‌ر جینۆسایدی كه‌ركووك و خورماتوو

دادگای دادی نێودەوڵەتی كە یەكێكە لە گرنگترین دەزگا دادوەرییە جیھانیەكان بۆ كێشە نێو دەوڵەتی و ململانێ سنووری و نەتەوەییەكان لە نامەیەكی فەرمی كە فۆرمێكی سەركۆنەی دەوڵەتی لە خۆ گرتووو ئاراستەی حەیدەر عبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات كە ئاماژە دەكات بەو تاوانانەی كە دوای رووداەكانی خیانەتە مەزنەكەی ١٦ ی ئۆكتۆبەر بە ھەردوو ڕێكاری فەرمی یاسایی و نافەرمی و میلیشیای دژی خەلكی سڤیلی كورد نشینی ئەو ناوچانە ئەنجام دروان .
 
بەشی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیای دادگاكە داوایەكی رەخنە ئامێزی ئاراستەی “حەیدەر عبادی” كردووە وەكو سەرۆكی وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەكدارەكان ، داوایكردووە دەبێ بە زووترین كۆتای بە پشێلكارییەكان و ڕاگواستنی زۆرە ملێی و كوشتنی رۆژنامەنووسان روخاندن و تاڵانكردنی ماڵ و مووڵكی خەڵكی ناوچەكانی” دووز خورماتوو و كەركووك ” بھێنرێت، دەبێ یاساكانی نێو و گەڵاڵە نامەی مافی مرۆڤ و دەستووری عێراقی پێشێل نەكرێت چونكە ئەنجامدانی ئەو تاوانانە مەترسیدارانە سنووری ھەموو یاسا نێودەولەتی و مرۆڤایەتیە كارپێكراوەكانی بەزاندووە و تەواو پێچەوانەی دەستووری ھەمیشەیی عێراقیشە .
 
ئەم سكاڵا نامە نێو دەولەتیە یاساییە دوای ئەوەش دێت كاتێك لە سێ ھەفتەی ڕابردوو تیمێكی تایبەتی نێودەولەتی سەردانی ئەو ناوچانانەیان كرد كە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەر فرۆشرا بە ھێزەكانی حەشدی شەعبی و میلیشیا ئێرانیەكانی تر لە عێراق ، لێكۆلەرەكان سەردانی چەند شوێنیكیان كردبوو كە تاوانی ترسناكی تێدا ئەنجام درابوو ، ئەو تیمە شارەزایە تەواوی داتای پێشێلكاریەكانی حەشدی شەعبی و میلیشیا شیعە توركمانەكان و سوپای عێراقیان دێكۆمێنت كردبوو زانیارییەكان و دەرئەنجامی ئەو ڕاپۆرتی ئەو تیمەش ڕاستە تاكوو ئێستا ئاشكرا نەكراوە بەڵام كۆپیەكانی ئاراستەی ڕێكخراوی گشتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان و دادگای دادی نێودەوڵەتی بۆ ناكۆكیە سنورییەكان و چەند ڕێكخراوێكی جیھانی تر كراوە .
 
Back to top button