حزبی شیوعیی كوردستانی له‌سه‌ر هه‌ره‌شه‌كانی خائینه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر هاته سه‌ر خه‌ت
هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعیی كوردستان، له لێدوانێكی دا هێرش ده‌كاته سه‌ر خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و رایدهگهێنێت” دەبێت یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سنوور بۆ ئەو خەڵک و لایەنانە دابنێت کە دەستیان لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا ھەبووە، ده‌شلێـ” ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ شاردنه‌وه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر”.
له لێدوانێكی دا بۆ میدیا كوردیه‌كان، ههندرێت ئه‌حمه‌د به بیانوو هێنانه‌وه بۆ خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات و ده‌لێـ “ئێستا ھەوڵ بۆ دروستکردنی عەقڵیەتێک دەدرێت کە بیانوو بۆ خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر بھێنرێتەوە، یان بۆ ھەرزان فرۆشتنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم قوناغەی ئێستا پێویستی بەوەیە کە بۆ مێژوونووسان و دامەزراوەی دەوڵەتی لێ بگەڕێین کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم کەیسەدا دەکەن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”پرسیاری سەرەکی ڕووبەڕووی سەرکردایەتیی ئێستای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێتەوە، ئەوەیە کە چۆن خاوەندارییەتی لە 16ی ئۆکتۆبەر دەکەن؟ یان ئایا وەک ھێزێکی نیشتمانی لە پاڵ ھەموو ھێزەکانی دیکەی کوردستان دەمێنێتەوە و سنوورێک بۆ ئەو خەڵک و لایەنانە دادەنێن کە ئەم کارەیان ئەنجامداوە؟، ھەروەھا لە داھاتووشدا ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگرێتەبەر“.
هندرێن ئەحمەد نەیشاردەوە کە ئەم پرسیارانە لای یەکێتی دەمێنێتەوە، چونکە تا ئێستا یەکێتی بەھۆی کێشە ناوخۆییەکانییەوە یەکلای نەکردووەتەوە”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.