پارتی نەبوا و نەبێت کوردستان دەمێکە کرابوو دەکرێت بە ( یەمەن و سوریاو لیبیا)

بهمن کاك عبداللە
 
 
دەبێت لە داهاتودا کورد بزانێت ئەوەی ئەزمونی کوردستانی پاراستوە تەنها پارتی بوە .
 
ئەوەی لەگەڵ چاکسازی و خۆشگوزەرانی بوە تەنها پارتی بوە .
 
ئەوەی کورد بوون و کەرامەتی کوردبوون و کوردستانیەتی کەرکوکی چەسپاند پارتی بوو .
 
لە ساڵی ۲٠۱۱ خەڵکی کوردستان سەرەڕای گەندەڵی و بندیوار و سەردیوار و پشت دیواریش لەخۆشترین گوزەران بوون بەجۆرێک بەدەیان خەلکی خاوەن پاسەپۆرت و ناسنامەی ئەوروپی گەڕانەوە بۆ کوردستان ، کەچی لەوکاتەدا گۆڕان بەیان نامەیەکی حەوت خاڵی بڵاوکردەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی کرد و دوای چەن ڕۆژێك لە ۱۷ی شوباط دەستیانکرد بەخۆپیشاندان و داوایان دەکرد کوردستانیش وەك ( یەمەن و سوریا و لیبیا ) لێبکەن ، گەر ئەوکات پارتی نەبوایە و خەلکی هەولیر و دهۆک هەستیان بەبەرپرسیاریەتی نەکردایە ئیستا شارەکانی کوردستان دۆخیان لە لیبیا و سوریا و یەمەن باشتر نەدەبوو .
 
ساڵی ۲٠۱٤ و لەکاتی هاتنی داعش بەشێك لە یەکیتی چونە بغداد و داوای بڕینی بوجە و موچەی خەلکی کوردستان یان کرد وبۆئەوەی ئەم ئەزمونە بڕوخینن ،، بەڵام پارتی لەپێناوی یەکڕیزی و پاراستنی ئەم ئەزموونە حکومەتی بنکە فراوانی پێك هێناو دەستوری گەراندەوە بۆ تەوافق و بەشێک لەدەسکەوتەکانی هەڵبژاردنی خۆی لیرەو بەغداد بەخشیە حزبەکان ، کەچی ئەوان لە گەرمەی شەڕی داعش ویستیان کودەتا لەپارتی بکەن لەپەرلەمان کاتێ شکستیان هێنا، دەستیانکرد بەخۆپیشاندان و هیرش کردنە سەر بارەگاکانی پارتی لە ۲٠۱٥/۱٠/۱٠ بەو ئامانجەی پارتیش هەمان کاردانەوەی هەبێت لە هەولێر و دهۆک و ئەم ئەزمونە بڕوخێ و کوردستان بکەنە حەلەب ، بەڵام پارتی شکستی بەوەش هێنا .
 
پارتی گرنگترین سێ وەزارەتی دایە گۆڕان و دەستی واڵا کردن چاکسازی بکەن ، بۆنەیان کرد گەر پارتی ڕێگر بوو با یەکیک لەو وەزیرانە بێنەسەر شاشەو بیڵێن ، ساڵی ۲٠۱٦ پارتی چاکسازی راگەیاند و کۆمەلیک بەرپرسی خۆی ناردە دادگا و هەندیکی دورخستەوە بەڵام زۆنی شڵەقاو ئامادەنەبوو بیکات ، ئیستاش پارتی و سەرۆکی حکومەت دەستیان بردوە بۆ بڕینی خانەنشینی نایاسایی و پلەتایبەت واخەریکە لە زۆنی شڵەقا و دەست بەخۆپیشان دان و هەلگیرسانی شەڕی ناوخۆدەکەن .
 
پارتی دەیزانی دوای شەڕی داعش حەشد و سوپای عیراق هیرش دەکەنە سەر کوردستان و کەرکوک بۆیە بڕیاری دا ریفراندۆم بکریت ، ئەوان هەرلەسەرەتاوە دژی رفراندۆم بوون ، کاتێك ڕیفرندۆم سەرکەوت بەداخەوە خیانەتیان کردو کەرکوکیان فرۆشت بەرامبەر روخاندنی پارتی و رووخاندنی ئەم ئەزموونە ، بەڵام پارتی و پێشمەرگەکانی لە ( پردێ و مخمور و سحیلا ) شکستیان بەو پیلانە گڵاوە هێنا .
 
ئێستا کەپارتی لوتی سوپا و حەشدی شکاندوە و کەرامەت و ئەزموونی کوردی پاراستوە و خەریکی بنیات نانەوەی پەیوەندیە نێو دەوڵەتیەکانیەتی و دەستی بردوە بۆ بڕینی لیستی موچە زەبەلاح و گەندەڵەکان کەچی یوسفی فاشل و گۆران و کۆمەل و بەرهەم و لاهۆری ۱٦ی ئۆکتۆبەری خیانەت هانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری و رووخاندنی حکومەت و شەڕی ناوخۆ دەدەن ، بۆئەوەی کوردستان بکەنە( سوریا و یەمەن و لیبیا)بەڵام دڵنیابن پارتی ئەم پیلانە گڵاوەشتان تووشی هەمان چارەنوسی پیلانەکانی ترتان دەکات .
 
بۆ شاهدی ئەوەی کەنوسیومە باخەلک سەیری دۆخی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و بازاڕکانی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی پارتی بکات و سەیری زۆنی شڵەقاویش بکات .
 
Back to top button