فه‌رمانده‌ی باڵای عێراقی وه‌ڵامی وه‌ستا ره‌سوڵ ده‌داته‌وه، ئێوه خاك و ئاو و جه‌ماوه‌ری خۆتان فرۆشت و دۆراندتان
پاش دیمانه‌یه‌كی له‌كه‌ناڵی كوردسات نیوز سه‌ر به حزبه‌كه‌ی وه‌ستا ره‌سوڵ بۆ په‌رده پۆش كردنی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، چه‌ند تۆمه‌تێكی ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌ی هێزی ئاڵتۆنی عێراق فازڵ به‌رواری كرد، فازڵ به‌رواریش به‌تووندی وه‌ڵامی ده‌داته و ده‌لێـ” ئه‌وان خاك و ئاو، جه‌ماوه‌ری خۆیان فرۆشت و دۆڕاندیان”.
له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی كوردستان تیڤی ئۆرگانی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان فازڵ به‌رواری ده‌لێـ”له رۆژی 16 ئۆكتۆبه‌ر كه هێرش كرایه سه‌ر شاری كه‌ركوك و ناوچه دابراێندراوهكان من له پشوودابووم و له كه‌ركوك نه‌بووم، ئه‌وه‌شی به‌ڵگه‌ی لایه با بیداته دادگا، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئه‌وانه‌ی ناوی من ده‌هێنن ، ده‌یانه‌وێت ده‌ستی چه‌وری خۆیان به من بسرٍنهوه”.
فازڵ به‌رواری هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئه‌وانه‌ی باسی به‌ڵگه ده‌كه‌ن من له‌و باره‌یه‌وه هیچ ناڵێم، مادام به‌ڵگه‌یان له‌لایه با بیده‌ن به دادگاةگوتیشی: ئه‌وان خاك و ئاوی خۆیان فرۆشت و دۆڕاندیان، ئێستاش خه‌ریكی به‌خشینه‌وه‌ی تۆمه‌تن به‌م و به‌و، هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، له رۆژی 16 ئۆكتۆبه‌ر كه هێرش كرایه سه‌ر شاری كه‌ركوك و ناوچه دابراێندراوهكان من له پشوودابووم و له كه‌ركووك نه‌بووم و به‌شداریشم له‌وهێرشه‌دا نه‌كردووه.