كادیرێكی دیاری یەكێتی: لەم كاتەدا كشانەوەی گۆڕان لە حكوومەت تەنیا موزایەدەی سیاسییە

دەنگۆی كشانەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئێستادا زیاتر دەبیسترێت و جڤاتی گشتی بزووتنەوەكەش چەندین كۆبوونەوەی نهێنی بۆ تاوتوێكردنی ئەو پرسە تاوتوێكردووە, كادرێكی یەكێتیش دەلێت كشانەوەی گۆڕان لە ئێستادا موزایدەی سیاسیە.
ئازاد تۆفیق، ئەندامی مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، گوتی: “كشانەوەی گۆڕان ھیچ لە دۆخەكە ناگۆڕێت، لە كاتێكدا ئەم چوار ساڵە بۆ نەكشانەوە كە دۆخی حكوومەت لەوپەری خراپیدا بوو؟ ئەگەر پێشتر بكشایەتەوە باشتر نەبوو لەوەی ئێستا چەند مانگێكی ماوە بۆ ھەڵبژاردن؟ بۆیە ئەوەی دەكرێت تەنیا موزایەدەی سیاسییە و ھیچی دیكە جگە لەوەش خەڵكی كوردستان ھۆشیارە و ناكەوێتە ژێرباری ئەو قسە و قسەڵۆك و دروشمە سیاسییەنەوە و ئەوەی دەكرێت كۆكردنەوەی دەنگە، ئەگەرنا دەبوو گۆڕان و حزبەكانی دیكە قۆڵی لێ ھەڵماڵن و لەناو حكوومەت چاكسازی بكرێت، نەك ئەوەی ئیستا دەیكات”.
چاودێرێكی سیاسیش دەلێت:” لە رابردوو بزووتنەوەی گۆڕان نەیتوانی لە بەرامبەر ئەو بەلێنانەی كە بە جەماوەری خۆیدا راست گۆبێت نەیتوانی لە نێو حكومەتیش كارەكتەرێكی ئەكتیڤ بێت بۆ خزمەتكردنی وڵات بۆیە لە سەروو بەندی نزیك بوونەوەی هەلبژاردنەكان كشانەوەو بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوونی تەنها گەوجاندنی دەنگدەرانی خۆیەتی.