سەركردایەتی نەهزە وەڵامی مەلا كرێكار دەداتەوە

دەستەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی بزوتنەوەی راپەڕینی ئیسلامی پێشوو لە راگەیەندراوێكدا، رایانگەیاندووە” لەم ماوەیەدا م. كرێكار لەیەكێك لە لێدوانەكانیدا هێرشێكی گشتگیری ناڕەوای كردە سەر نەهزەكان، لەكاتی یەكبووندا لەساڵی ١٩٩٩دا بەوە تۆمەتباری كردن كەوا ناپاكیان بەرامبەر م. سدیق عبدولعەزیز كردووە، بەپەرۆشەوە داكۆكی لەم. مەلا عەلی و م.عەلی باپیر ئەكرد.

ئەندامانی سەركردایەتی نەهزە وتووشیانە”ئێمە هەموولایەك ئاگادار دەكەینەوە لێرەدا تەنها بەكورتی ئەم روونكردنەوەیە دەخەینە بەردەم بەرێزتان لەپێناو دەرخستنی راستییەكان، ناوبراو بەدرێژایی مێژوی بەكەسێكی موبالەغەچی و بەین تێكدان ناسراوە، خەڵكی زۆر گوێ بەقسەكانی نادەن نیشانەی پرسیاری لەسەر دائەنێن بۆیە نامانەوێته بڕۆینە ئاستی م.كرێكار لە تانەدان لەخەڵك و قسە هەڵبەستن بەرامبەر بەخەڵكی دەوروبەر”.

هەروەها ئاماژەیان بەوەشداوە كە مەلا كرێكار “لەو‌ ماوەیەی یەكبوون-دا زۆربەی كات سەنگەری لە م. سدیق و هاوكارەكانی ‌گرتبوو، یان ئەگەر دڵسۆزی م.عەلی باپیر بووە بۆ لەكاتی راگەیاندنی كۆمەڵدا نەك پشتیوانی لێنەكرد بەڵكو زۆربەی كات تانەو تەشەری لێ ئەداوو دژایەتی كردووە”.

داواشیان لە مەلا كرێكار كردووە لەبری “ناوزڕاندن و خۆخەریك كردن بەموسڵمانانەوە ئاوڕێك لەقیامەتی خۆی بداتەوە، واز لە گرێ دەرونییەكان بهێنێت و توێشوویەك بۆخۆی ئامادەبكات، قسەو لێدوانەكانیشی لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی و خزمەتكردنی گەل و وڵاتەكەیدا نیه”‌.

Back to top button