فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسداران لە سوریا كوژرا

لە دەستپێكی نا ئارامیەكانی سوریا سوپای پاسدارانی ئێران بەشداریان لە شەڕەكانی ئەو وێ‌تە كردووە, بە هۆیەوە چەندین راوێژكارو پلەدارو سەربازیان لە سوریا كورژراون, دواهەمین كوژراویان مەھدی كارا محەمەدی فەرماندە لە سوپای پاسدارانی ئێرانە.

 

ئەمڕۆ شەممە ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاوی كردەوە “عەقید مەھدی كارامحەمەدی لە پێكدادانەكان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە شاری دێرزوور كوژراوە”.

 

ئاژانسی تەسنیمی ئێران ئاماژەی بەوەش داوە “رێوڕەسمێك بۆ تەرمی مەھدی كارامحەمەدی لە تاران ساز دەكرێت و دواتر لە شاری ئامول دەنێژرێت”.

 

بەپێی ئامارەكانی سوپای پاسداران تا ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی سەر بە ھێزەكانی ئێرانن و لە پێكدادانەكانی سوریا كوژراون، نزیكەی دوو ھەزار و ٤٠٠ كەسن”.

Back to top button