حشدی و هێزه‌كانی یه‌كێتی له‌ خورماتوو دژی پێشمه‌رگه‌ خۆبه‌خشه‌كان ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش به‌رێوه‌ ده‌به‌ن

مه‌هدی ته‌قی فه‌رمانده‌ی لیوای 52ی ملیشیاكانی حشدی شه‌عبی به‌ میدیاكانی یه‌كێتی راگه‌یاندووه‌، هه‌ماهه‌نگی ته‌واومان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌كێتی دا كردووه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی تاقمی تیرۆرسته‌كان له‌سه‌ر قه‌زای خورماتوو و ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری”.

فه‌رمانده‌كه‌ی میلشیاكانی حشدی شه‌عبی هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه‌، ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سنوری قه‌زای خورماتوو،

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی میدیایی یه‌كێتی مه‌به‌س له‌و ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌ی نێوان یه‌كێتی و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، ئه‌و ناوچانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی خۆبه‌خش له‌و ناوچانه‌ جێگیر كراوه‌ن، ده‌یانه‌وێت به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ هێزه‌ خۆبه‌خشه‌كانی خورماتوو بده‌ن، له‌ژێر ناوی ئۆپراسیۆن دژی داعش”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ره‌دی كرده‌وه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاگاداری ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌ بێت، ده‌شلێت ئێمه‌ له‌ داهاتوو دا له‌رێگای كه‌ناڵی فه‌رمی خۆمانه‌وه‌، داوای روونكردنه‌وه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌ی به‌شداربوو له‌و ئۆپراسیۆنه‌ ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ دوژمنی ناچێته‌ ناو ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش”.

Back to top button