له كه‌ركووك هێرشكرايه سه‌ر باره‌گاى جه‌بهه و حه‌شدى توركمانى
دوای داگیر كردنی كەركووك لە لایەن سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی, چەندین جار لە لایەن پێشمەرگە خۆبەخشەكان و هاوڵاتیانی كەركووك هێڕشكراوەتە سەر میلیشیا چەكدارەكان كە رۆژانە كێشە بۆ هاوڵاتیان دروست دەكەن, هاوكات ئه‌مشه‌و ژماره‌يه‌ك چه‌كدار كه تا ئێستا ناسنامه‌يان ئاشكرا نه‌كراوه، هێرشيانكردووه‌ته سه‌ر باره‌گانى حه‌شدى توركمانى و جه‌بهه‌ى توركمانى.
بە پێی زانیارەكانی (خواكوڕك) لە هەریەكە لە باروتخانه و موسه‌ڵڵا و بازگه‌ى له‌يلان شه‌ڕ و پێكدادان روويداوه.
سەرچاوەی زانیاریەكانی (خواكوڕك) گوتیشی:” لە گەڕەکی موسەڵڵا بە نارنجۆک هێرشکراوەتە سەر بارەگایەکی حه‌شد و جه‌بهه‌ى توركمانى. لەبازگەی لەیلان هێرشکراوەتەسەربازگەکە و لەگەڕەکی بارووتخانە هێرشکراوەتە سەر مەفرەزەیەکی هێزه ئه‌منييه‌كان.
شایەنی باسە رووداوەكە لە میدا عێراقیەكان پشت راستكراوەتەوە, زيانى گيانى به‌ر ميليشياكانى حه‌شد و هێزه ئه‌منييه‌كان كه‌وتووه.