لە توركیا هاوپەیمانێتیەكی دژ بە ئەردۆگان پێكدەهێنرێت

 

سەرۆكی حزبی خەیری توركی ئۆپۆزسیۆن داوا لە تەواوی هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا دەكات لە هەڵبژاردنی داهاتوی ئەو وڵاتە پێكەوە كار بكەن بۆ شكست پێهێنانی ئەردۆگان.
میرال ئاكشنار پێشنیاری كردووە كە لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی ساڵی ۲۰۱۹ هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان تاكە كاندیدێك دیاری بكەن بۆ ڕكابەرایەتی ئەردۆگان و گرەنتیش دەدات كە بەو جۆرە ئەردۆگان دەدۆڕێت.
ئەردۆگان لە ئێستاوە كار دەكات تا جارێكی تر ببێتەوە سەرۆك كۆمار بەڵام ڕاپرسیەكان دەری دەخەن لە ئێستادا پێگەی ئەردۆگان لە ڕووی دەنگدەرانەوە ڕووی لە لاوازی كردووەو گرەنتی دووبارە سەركەوتنی وەك ڕابردوو نیە.

Back to top button