رۆژی ئاڵای كوردستان و پێناسه‌ و درووشمی نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته‌ی ره‌نگه‌كانی ئاڵای كوردستان بزانه‌

ئاڵای کوردستان ئاڵای هەرێمی کوردستانی فیدرالەو لە تەواوی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دان، لە داموودەزگا حکوومییەکان و ئۆرگانە فەرمییەکان شەکاوەیە.”

پێناسەی ئاڵای نەتەوەیی کوردستان، ئاڵای کوردستان پێکاھاتووە لە سێ ڕەنگ و دروشمێک لە ناوەندی.

ڕەنگەکان:-
ئاڵای کوردستان لە لاکێشەی ئاسۆیی پێکھاتوە، لاکێشەی سەرەوە رەنگی سوورە، ئەوەی ناوەند ڕنگی سپی یە، و لاکێشەی خوارەوە ڕەنگی سەوزە. بەرینی ئاڵا دوو لەسەر سێ درێژییەکەیەتی. لەساڵی (2009)دا پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا، ڕۆژی (17)ی كانوونی یەكەمی‌ هەموو ساڵێك, ڕۆژی‌ ئاڵای‌ كوردستان لەسەرجەم شارو شارۆچكەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان بكرێتەوە.

دروشمی نەتەوەیی:-
دروشمی نەتەوەیی ئاڵای کوردستان خۆری زێڕینە، ئەم خۆرە ٢١ پەڕ (تیشک)ی یەکسان و ھاوشێوەی ھەیە کە بەرواری ٢١ی ٣ دەگەیەنێت کە سەرەتای ساڵی کوردییە. بە لەبەرچاوگرتنی دوو لەسەر سێ یەتی قەبارەی ئاڵا، خۆری زێڕین بە پەڕەکانییەوە یەک پێوەرە و بەبێ پەڕەکان نیو پێوەر، ئەم پەڕانە شێوەیان ڕاستە و لە دەرەوە خالێکی تیژ دروست دەکەن. خۆرەکە دەبێ ڕێک لە‌ چەق (ناوەندی) ئاڵای کورستان جێگیر بێت. خۆر بەشێوەیەک جێگیر کراوە کە ستوونی ناوەندی ئاڵا بە ناو خاڵی تیژی بەرزترین پەڕ(تیشک) تێدەپەڕێت.

چۆنییەتی پێکھاتەی ڕەنگەکان:-
ڕنگەکانی ئاڵای کوردستان بە شێوەی خوارەوەیە :

سوور : PMS ٠٣٢
سەوز : PMS ٣٥٤
زەرد :‌ PMS ١١٦

ڕۆژی ئاڵا:-
لەساڵی ٢٠٠٩دا پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە. ھۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٧ ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد ھەڵکرا.

Back to top button