سوپای پاسدارانی ئێران دوو لاوی كۆڵبه‌ری كوردیان شه‌هید كرد
له ئاكامی تقه‌ه‌كردن له كۆڵبه‌ران له لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانیه‌وه دو كۆڵبه‌ری لاوی كورد شه‌هید ده‌كرێن.
بە پێی زانیارییه‌كان له میدیاكانی ئۆپزسیۆنی ئێرانی دوای نێوەڕۆی دوێنێ شەممە 16/12/2017 لە گوندی بێتوش و مەزنێی سەربە سەردەشت، بە بیانووی كۆڵبەریی هێزەكانی سوپای پاسداران تەقەیان لە دوو لاوی ڕۆژهەلاتی كوردستان كردووە و بەهۆیەوە شه‌هید بوون.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” ئه‌مه جاری یه‌كه‌مین نیه كه سوپای پاسداران ته‌قه له كۆڵبه‌رانی كورد ده‌كه‌ن كه كار بۆ بژێوی خۆیان ده‌كه‌ن و ژیانی خۆیانی پێ ده‌گوزه‌رێنن، ئه‌وه‌ش زانراوه كه لە سنوری نێوان باشور و ڕۆژهەڵات ڕۆژانە سەدان هاوڵاتی كوردی رۆژهەڵات لە پێناو كرێیەكی كەمدا كارێكی قورس و مەترسیدار دەكەن و تاوەكو ئێیستا دەیان كەسیان ڕوبەڕوی مه‌رگ بونەتەوە بە تەقەی هێزە ئەمنیەكان یاخود بەهۆی سەرما و بەفروبارانەوە، شه‌هید بوون.