وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌و لیستانه‌ی بڵاوكرانهوتهوه به ناوی مووچه‌ی پێشمه‌رگه ناڕاستن
به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ته‌واووی ئه‌و لیستانه ره‌دده‌كاته‌وه كه به ناوی دوا لیستی مووچه‌ی پێشمه‌رگه له لێره و له‌وێ بڵاوكراونه‌ته‌وه و ده‌ڵێت” سه‌رجه‌میان دوورن له راستی.”
له‌و باره‌وه عه‌مید (هەڵگورد حیكمەت)به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندوه”تا ئێستا ھیچ شتێكی فەرمیی لەبارەی كەمكردنەوەی موچەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێمە نەگەیشتووە و ئێمەش لە ھەوڵداین بۆ ئەوەی بزانین ئەو كەمكردنەوەیە بە چ جۆرێكە، ھەموو پێشمەرگە دەگرێتەوە، یان تەنھا پلەدارەكان، چونكە ئەوەی ھەیە باس لە ھەموو پێشمەرگە دەكرێت.”
به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندن و رۆشنبیری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی دوپاتكردۆته‌وه” كه ئێمە وەكو وەزارەتی پێشمەرگە لە ھەوڵی ئەوەداین كە كەمكردنەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە تەنھا پلەدارەكان بگرێتەوە و پێشمەرگەی ئاسایی مووچەی كەم نەكرێتەوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ئەو پرسە بە تەواوەتی یەكلایی نەبووەتەوە.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له چه‌ند رۆژی رابردوو له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیاری ئه‌وه دراوه كه مووچه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانیش پاشكه‌وت بكرێت به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌ڵام پێشمهرگهیئ اسایی ئه‌و بڕیاره نایگرێته‌وه.