دادگا بێتاوانی لهیلا زانا سهلماند
سیاسەتمەدار و چالاكوانی ناوداری گلی كوردستان له باكور-توركیا، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لەشاری ئاگری بە تۆمەتی ئەندامێتی پەكەكەو بەشداریكردن لە خۆپێشاندان بانگهێشتی دادگای ئامەد كرا، و له دادگایهكه بێتاوان دهرچوو.”
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (دۆغان) كه پێشتر (لەیلا زانا)ی بە تۆمەتی بانگەشەو ئەندامبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و بەشداریكردن لە رێپێوان و خۆپێشاندانی نا یاسایی داواكاری گشتی داوای (10) ساڵ زیندانیكردنی بۆ كردبوو، بهڵام له دوا دادگایدا ناوبراو بێتاوان دهرچوو.
ئهوهی راگهیاندراوه” كه بە پاساوی ئەوەی (لەیلا زانا) لەكاتی رێگریكردن لە خۆپێشاندان و رێپێوانەكانی (پەكەكەو كەجەكە) بەشداربووە و توندوتیژی بەرامبەر هێزە ئەمنییەكانی توركیا بەكارهێناوە لە دادگای ئامەد دادگایی كرا، بهڵام له كاتی دادگایكردنهكهی، (ئەسرا ئۆزتورك) دادوەری دادگای ئامەد بڕیاری بێتاوانی (لەیلا زانا) ی دەركردووە و گوتی” كه زانا به هیچ شێوهیهك توندو تیژی بهكارنههێناوه و بێتاوانه.