توركیا پهیوهندییهكانی لهگهڵ كوردستان ئاسیكردهوه و كۆنسوڵی نوێی دیاریكرد
تورکیا کونسوڵێکی نوێ بۆ هەولێر دیاریدەکات، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئامادەیی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دوای تێکچوونی بەهۆی ریفراندۆمهوه.”
(فەلاح مستەفا) بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند.” پێشوازیمان لە (هاکان کاراچای) کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا لە هەرێمی کورستان کردووە، و جگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە، باسیان لە هاوئاهەنگی سیاسی و مرۆیی نێوان هەردوولا کردووە.
مستەفا ئهوهشی راگهیاندوه” كه بەناوى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوە و حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە پیرۆزبایى لە کونسوڵى گشتیى تازەى تورکیا کردووە. ویستى هەرێمى نیشانداوە بۆ بەردەوامیدان بە زیاتر پێشخستنى پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هەر لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لە رەوشى ئەمڕۆى عیراق و ناوچەکە کردووە، هیوایان خواستووە بتوانرێت بە دیالۆگ و گفتوگۆ تەواوى کێشە و قەیرانەکان چارەسەر بکرێن.
ئهوهی شیاوی باسه” كه (هاکان کاراچای) پێشتر لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا راوێژکاری ئابووری بووە، ئێستاش كۆنسوڵی گشتی توركیایه له كوردستان.
رۆژی 28/11/2017 (محهممهد ئاكیف) كونسوڵی پێشوی توركیا له ههرێمی كوردستان و شاندێكی یاوهری به مهبهستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی كارهكهی سهردانی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستانی كرد.