بازرگانی ناو فراكسیۆنی گۆڕان و كڕین و فرۆشتنی كورسی په‌رله‌مانتاره‌كان له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان
له‌وكاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ژێر ناو دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی دروست بووه، هه‌ر خوڵێكی په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر 24 بۆ 15 پهرهلهمانتاری هه‌بووبیت، له‌كۆتایی خوڵهكهدا زیاتر له 34 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به خانه‌نشین په‌رله‌مانتاری خانه‌نشین بوونه، ئه‌مه‌ش چه‌ندین جار له خوڵهكاندا دووباره بۆته‌وه، له خوڵه‌كانی پێشوو تر، واتا له‌دوو خوڵی پێشووتر، له ههرجارێكدا زیاتر له 6 بۆ 9 په‌رله‌مانتاری گۆڕان له دووساڵی یاسایی خۆیان ته‌واو كردووه پاشان به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی دوایی خۆیان پاشه‌كشه‌یان كردووه به خانه‌نشینی و پاشان په‌رله‌مانتارێكی تر هاتۆته جێگایان”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو گۆڕان به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كانی ناو گۆڕان، به‌خانه‌نشین بوونیان، وای كردووه بازرگانیه‌كی سه‌رسورهێنه‌ر له‌نێوان ئه‌ندام په‌رله‌مانتاران بكرێت، بۆنموونه، به‌پێی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌بێت په‌رله‌مانتار تا دوو ساڵ ئه‌ندام په‌رله‌مان بێت، تا بتوانێت به‌خانه‌نشینی هه‌ژمار بكرێت، بۆیه په‌رله‌مانتاره‌كانی گۆڕان دوو ساڵی خۆیان ته‌واو ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی پاڵێوراو بۆ شوێنی ئه‌وان رێكه‌وتن ده‌كه‌ن، بۆنموونه، پهرهلهمانتاری ده‌ستله‌كاركێشاوه، له‌گه‌ڵ پاڵێوراوی شوێنگره‌وه رێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر مووچه‌كه، كه به‌سه‌دا سی یان سه‌دا چڵ، بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌بێت كه ده‌ستله‌كار ده‌كێشێته‌وه، تا خوڵه‌كه ته‌واو ده‌بێت، به‌م شێوه‌یه هه‌ردووكیان به خانه‌نشین له‌سه‌ر حكومه‌ت، له خوڵهكهدا تواو ده‌بن”.
جارێكی تر له‌م خوڵهشدا په‌رله‌مانتارێكی تری گۆڕان رێكه‌وتنێكی تری له‌گه‌ڵ پاڵێوراوی شوێنگره‌وه كردووه، له‌سه‌ر هاتنه شوێنی په‌رله‌مانتاری ئێستا كه ده‌ست لهكاركێشاندۆتهوه”.
زولفا مه‌حموود ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 16ی 12ی 2017 ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان و فراكسیۆنی گۆڕان كردوو و فراكسیۆنی گۆڕان ره‌زامه‌ندی ده‌ربریوه، په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌شلێت به خواستی خۆم دهستلهكاركێشاندۆتهوه”.
سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ده‌لێت ئه‌مه‌ش نموونه‌ی بازرگانی ناو په‌رله‌مانی گۆڕانه، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی كرین و فرۆشتنی كورسی په‌رله‌مان له په‌رله‌مانی كوردستان”.