هانده‌رانی یانه‌كانی خولی ئیسپانی و ئینگلیزی چۆن سه‌یری یاریه‌كان ده‌كه‌ن؟؟

خواكوڕك

خافێر تیباس سەرۆكی رابیتەی خولی یانەكانی ئیسپانیا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، “لە ئینگلتەرا (70%)ی ماڵەكان پارەی پەخشی تەلەفزیۆنییان داوە و دەتوانن لەرێگای تیڤییەوە سەیری یارییەكان بكەن، لە ئیسپانیا پێچەوانەیە و ئه‌و رێژه‌یه‌ ده‌بێته‌ تەنها (40%)”.‌

تیباس لە لێدوانێكیدا هاتووه‌، “خولی ئیسپانی زیاتر بەرەو پێشدەچێت، پێچەوانەی خولی ئینگلتەرا. بۆ نمونە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید داهاتی پەخشی تەلەفزیۆنی لە دوو ساڵی رابردوو (48) ملیۆن یۆرۆ بوو، كەچی ئەمساڵ (110) ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، هەر ئەمەیە ستراتیژیەتی خولەكەمان كە ئەستێرەكان دەهێڵێتەوە”.

سەرۆكی رابیتەی خولی یانەكانی ئیسپانیا ده‌ڵێت. “خولی ئیسپانیا رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو پێش دەچێت، گرینگی بەهەموو لایەنەكانی بەرەوپێشچوون دەدات”.

Back to top button