رۆژنامه‌یه‌كی سعودی هێزه نه‌ناسراوه‌كه له نزیك خورماتوو ئاشكرا ده‌كات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/12/2345465564.jpg)
ماوه‌یه‌كی زۆره باس له بوونی هێزێكی نه‌ناسراو ده‌كرێت، له سنوری پارێزگای سلاحه‌دین و ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی خورماتوو، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌وه ئاشكرا نه‌كراوه، ئه‌مرۆ رۆژنامه‌ی عوكازی سعودیی، چه‌ند زانیاریه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و هێزه ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت، ئه‌و هێزه‌ی كه ئاڵایه‌كی سپیان هه‌ڵداوه، سه‌ركی شێریان له‌ناو ئاڵاكه دایه، كه پێشتر به پاشماوه‌ی داعش ناو براون، ئه‌مانه تووندره و پاشماوه‌ی داعش نین، به‌ڵكو دژی سوپای عێراق و ملیشیاكانی حشدی شه‌عبین، هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حشد رایانكردووه”.
رۆژنامه سعودیه‌كه له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی له به‌غدا ئاشكرایی كردووه، كه ئه‌و هێزه هه‌مان ئه‌و خه‌ڵكه‌ن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی رایانكردووه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، كوردن، نایانه‌وێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی دا بژین”.
پێشتر ده‌وڵه‌تی رزگاری كوردیا، به‌م لۆگیه كه وه‌ك سه‌ری شێر له‌ئاڵاكه‌دا هه‌یه، چه‌ندین بڵاو كراوه‌ی بڵاو كرده‌وه، كه ئه‌وان وه‌ك گروپێك له‌دژی داگیركاری ناوچه كوردستانیه‌كان شه‌ر ده‌كه‌ن، داواش له‌خه‌ڵكیان ده‌كرد به‌شداری ده‌وڵه‌تی رزگاری كوردییا بن”.
شایانی باسه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له شاخی غه‌ره جموجۆڵ و چاڵاكیان هه‌یه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه بڵاو نه‌كرابوونه‌وه، پێشتر به پاشماوه‌ی داعش ناویان ده‌برا، به‌ڵام له‌ئێستا رۆژنامه سعودیه‌كه ده‌لێت، ئه‌م هێزانه هێزی تووندره و پاشماوه‌ی داعش نین، ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه نایانه‌وێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپایی عێراق و میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی دا بژین”.