ڤیدیۆ:له خانه‌قین سه‌رباری به‌سه‌ربازگه كردنی شاره‌كه رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا
ئه‌مرۆ 17ی 12ی 2017 له شاری خانه‌قین، خه‌ڵكی شاره‌كه بۆ به‌رز راگرتنی ئاڵای كوردستان ئاهه‌نگی ئه‌و رۆژه‌یان سه‌رباری به‌سه‌ربازگه كردنی شاره‌كه له‌لایان میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، به‌رز و به‌جۆش راگیرا‌و، به‌رپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌لێـ”سەرەڕای زەخت و گوشاری چەکدارەانی حەشدی شەعبی، لە خانەقین بە كەرنەڤاڵی جەماوەری ئاڵای كوردستان هەڵکراوە”.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسی لقی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه، ده‌لێـ”بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵای كوردستانەوە هاووڵاتییانی خانەقین دەستیان كردووە بە هەڵكردن و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە كوچە و كۆڵان و شوێنە گشتییەكانی ناو ئەو شارە، ئاماژەی بەوەش کرد، “ماوەی هەفتەیەكە جەماوەری خانەقین خۆڕسكانە دەستیان كردووە بە چالاكی بۆ ڕۆژی بەرزڕاگرتنی ئاڵای كوردستان، هەروەها نووسینی بژی پێشمەرگە و كوردستان لە شوێنە گشتییەكان و لە بەرانبەریشدا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دەستیان كردبوو بە سڕینەوەی دروشمەكان كە بۆ پێشمەرگە و كوردستان نووسرابوون، ئەوەشی خستە ڕوو،ئەمڕۆش بە بۆنەی ڕۆژی ئاڵاوە خەڵك بە شێوەیەكی خۆڕسكانە و بەكەرنەڤاڵێكی جەماوەری لە بازاڕی خانەقین ئاڵای كوردستانیان کردەوە و لەو لاشەوە حەشدی شەعبیش هێزەكانیان لەناو خانەقین زیاتر كردووە”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی لقی پارتی له خانه‌قین ده‌شلێ”لە خانەقین ڕۆحی نەتەوەیی بەهێزە و خەڵك بە جۆش و خرۆشەوە بەشداری لە بۆنە نەتەوەییەكاندا دەكەن.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.