جارێكی تریش له‌سه‌ر قودس هه‌ره‌شه ده‌كات بزانه عه‌لی باپیر ئه‌مجاره چی ده‌لێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/07/2343534543.jpg)
له میدیایی فه‌رمی سه‌ربه حزبه‌كه‌ی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی بریاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ به پایته‌خت ناساندنی ئۆرشه‌ڵیم، هاته سه‌ر خه‌ت و ده‌لێـ”بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له باره‌ی قودسه‌وه ده‌رهاویشته‌ی خراپی بۆ ئه‌مریكا و ناوچه‌كه ده‌بێت، داواش ده‌كات موسڵمانان له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌دا یه‌ك هه‌ڵوێست بن”.
عه‌لی باپیر كه سه‌رۆكی حزبێكه و ئه‌و حزبه خۆی به حزبی ئیسلامی كوردی سوونی ده‌زانێت، تاوه‌كو ئێستا له‌مه‌ر داگیركاری كه‌ركووك و خورمانوو، تاوانه‌كانی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی شعی دا، یه‌ك هه‌ڵوێستی نه‌بووه، له دیمانه‌یه‌كی دا به ئاژانسی هه‌واڵی ئیلكای توركی راگه‌یاندووه” بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی قودسه‌وه ده‌رهاویشته‌ی خراپی بۆ ئه‌مریكا و ناوچه‌كه ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی قودس خاكی فه‌له‌ستنییه‌كانه و قه‌واره‌ی جوله‌كه داگیری كردوه، بۆیه بڕیاره‌كه كۆی موسڵمانانی برینداركرد و ده‌بێت موسڵمانان یه‌ك هه‌ڵوێست بن دژی بریاره‌كه”.
عه‌لی باپیر له‌باره‌ی بریاره‌كه و هه‌ڵوێسته‌كان ده‌شلێـ” ئه‌م بڕیاره وه‌ك بیژنگێك وایه كه پاك و پیسی تێدا جیاده‌بێته‌وه، كه زیاتر مه‌به‌ستی وڵاتانی سوونه وه‌ك سعودیه و وڵاتانی تری سوونه‌یه”.
عه‌لی باپیر له پاش داگیركاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه‌كان و تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و سوتاندنی ماڵ و تاڵانكردنی” له‌لایان میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و شیعی” تاوه‌كو ئێستا به‌یه‌ك وشه‌ش باسی نه‌كردووه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی له‌وباره‌یه، زیاتر ده‌چێته خانه‌ی پێخۆش‌بوون و پشگیری كردن له داگیركاری حشدی شه‌عبی و هه‌ر له‌م رۆژانه‌ش بوو كه داگیركاری حشدی له‌سه‌ر كوردستان بوو عه‌لی باپیر له مانگی هه‌نگوێنی چواره‌م ژنی بوو له ئه‌لمانیا”.