هیچ لایانێكی سیاسی عێراقی حیساب بۆ قسه‌كانی فواد مه‌عسووم ناكات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2016/12/ghjnk.jpg)
دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌ردانی هه‌ولێری كرد له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كۆبۆوه، فواد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق، داوای لە حکوومەتەکانی هەولێر و بەغدا کرد دەست بە دانوستان بکەن، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێکی عێراقی بەدەم ئەو داوایەوە نەهاتوونە، جیا لە کورد نەبێت، کە ئامادەیە”.
سه‌رۆككۆماری عێراف دوا كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایانه سیاسیه‌كان، جگه له‌وه دانووستاندنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بادی ره‌د كرایه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جێگره‌كانی سێ خاڵی له 13ی ئه‌م مانگه خسته روو، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی حکوومەتەکانی هەولێر و بەغدا بە سەرپەرشتی و چاودێریی سەرۆکایەتیی کۆمار و پشتیوانیی لۆجستیکی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، به‌ڵام ئه‌مه شه‌ش رۆژه به‌سه‌ر داواكاریه‌كه تێده‌په‌رێت هیچ لایانێكی عێراقی وه‌ڵامی پێشنیاره‌كه‌ی فواد مه‌عسوومی نه‌داوه‌ته‌وه”.
خاڵی سێیەمی بەیاننامەکەی سەرۆکایەتیی کۆمار تایبەتە بە کەرکووک و تێیدا هاتووە: “داواکردن لە هەموو پێکهاتەکانی کەرکووک بۆ کۆبونەوەی بەپەلە بە مەبەستی تاوتوێکردنی ڕێوشوێنەکانی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی پارێزگاکە بەو جۆرەی مافەکانی هەمو هاووڵاتییان و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانیی زامن دەکات.”
ئه‌مه له‌كاتێكدایه”حکوومەتەکانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئەمەریکا و بەریتانیا جەختیان لە دانوستانی حکوومەتەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستووری هەمیشەییی عێراق کردووەتەوە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە هەموو ئەو هەوڵانە کردووە و ئامادەییی خۆیشی بۆ دانوستان دەربڕیوە، بەڵام بەغدا هیچ وەڵامێکی نەبووە.