سبەی دەروازەكانی حاج ئۆمەران و پەروێزخانی دەكرێنەوە

دوای داخستنی هەردوو مەرزی حاجی ئۆمەران و پەرویز خان بۆ ماوەی دوومانگ , ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولرەزا فەزلی وەزیری ناوخۆی ئێران كردنەوەی هەردوو دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و پەرویزخانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی “فارس”ی ئێرانی بڵاوی كردەوە، فەزڵی ئەمڕۆ لە میانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئێران، ئەم بڕیارەی داوە.كردنەوەی هەردوو دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران و باشماخ لە كاتێكدا دێن، كە لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانەوە، لەسەر داوای حكومەتی بەغدا هەر لەلایەن ئێرانەوە داخرابوو.

بە گوێرەی میدیاكانی ئێران، چاوەڕوان دەكرێ سبەی دووشەممە بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت.

Back to top button