زانا رۆستایی: داوا دەكات هەرێمی كوردستان دەست لە مەخمور هەلبگرێت و بخرێتەوە سەر بەغدا
دوای داگیركردنی كەركووك و چەند بەشێكی خاكی كوردستان لەلایەن میلیشیاكانی حەشدی شەعبی, ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتی كورد شار بەدەر كران و ماڵ و خانویان تەقێنرایەوەو سوتێنران, لە میانەی بەسەر كردنەوەی ئەم ناوچانەش ئەمڕۆ بەر پرسێكی باڵای كۆمەڵی ئیسلامی داوای كردووە, مەخمور بخرێتەوە سەر بەغدا و كوردستان دەست لە مەخمور هەلبگرێت.
زانا رۆستایی, ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەمیانەی سەردانی شاندێكی ئەندامانی ئەنجوومەنی عێراق بۆ مەخموور، رایگەیاند، پێویستە میلاكی مەخموور بخرێتە سەر حكومەتی بەغدا و چاوەڕێ نەكەن جارێكیدیكە ئیدارەی هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە بۆ قەزاكە.
لێدوانی ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵی ئیسلامی دوای ئەوە دێت، حكومەتی عێراق پرۆسەیەكی فراوانی بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچە كوردستانییەكان بە تایبەتی كەركووكی دەستپێكردووە و دوای داگیركردنەوەی شارەكە دەیان بڕیاری بۆ سڕینەوەی مۆركی كوردی لە ئیدارەی شارەكە دەركردووە.
لە 16ی ئۆكتۆبەری رابردوو، میلیشیاكانی حەشد و هێزە چەكدارەكانی عێراق بە هۆی “خیانەتی” بەشێك لە بەرپرسانی یەكێتی توانیان شاری كەركووك و دەوروبەری داگیر بكەن و هێزیان بەرەو ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان جوڵاند، بەڵام لە شارۆچكەی پردێ هێزی پێشمەرگە بەرەنگاریان بوونەوە و توانیان پێشڕەوییەكانیان رابگرن.
كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان، لە 2001ەوە لە بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان جیابووەتەوە و حزبێكی ئیسلامی خاوەن دیدگای (جیهادییە).