پاسدارانی ئێران دوو كۆڵبەری كوردیان كوشت

 

بەهۆی خراپی دۆخی ئابووری وڵاتی ئێران, بە تایبەت لە ناوچە كوردستانیەكان هاوڵاتیان بۆ پەیاكردنی بژێوی ژیانیان, لە رێگای كۆلبەری بژێوی ژیانیان پەیدا دەكەن بەڵام لە لایەن هیێزەكانی پاسداران كێشەیان بۆ دروست دەكرێت و دەست رێژی گولەیان لێدەكرێت, لە دواهەمین رووداویش بە هۆی گوللەی سوپای پاسداران دوو كۆلبەیر كورد كوژران

سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاندووە: “دوو كۆڵبەرە كوردەكە دەیانویست لە سەردەشتەوە بچنە یەكێك لە گوندەكانی ناوچەی پشدەر لە هەرێمی كوردستان، تا كەلوپەل و كاڵاكانیان بفرۆشن، بەڵام كاتێك لە سنوور نزیكبوونەتەوە، هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران تەقەیان لێكردوون و دەستبەجێ هەر دوو كۆڵبەرەكەیان كوشتووە”.

 

كێشەی كۆڵبەركانی سنوور ھێشتا بەبێ چارەسەر ماوەتەوەو جگە لەو زەحمەت و ماندووبوونەی بۆ پەیداكردنی بژێویان دەیكێشن، ناو بە ناو لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تەقەیان لێدەكرێت و ژمارەیەكیان دەكوژرێن.

Back to top button