بۆ سه‌عدی پیره جورئه‌تی بینینی گریانی پێشمهرگهیهكت هه‌با له كه‌ركووك
رێكان سه‌باح
له دیمانه‌یه‌كی دا سه‌عد ئه‌حمه‌د پیره ده‌لێت، كاك مه‌سعود بارزانی رۆژی 23ی 9، به ئێمه‌ی گوت ئه‌گه‌ر ریفراندۆم شكه‌ستی هێنا، ئه‌وه من ده‌چمه سه‌ر كه‌ناڵه‌كان و ده‌لێم یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نه‌بوو، وه سه‌عدی پيره هه‌ر له دیمانهكهشی دا ده‌لێت، ده‌بێت كاك مه‌سعود بچێته سه‌ر كه‌ناڵه‌كان و بڵێت یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ریفراندۆم نه‌بووه،ده‌شلێـ” من خه‌ریكی بینینی بارزانیم یان نامه‌یه‌كی بۆ ده‌نێرم و داوای لێده‌كه‌م كه به‌ڵێنه‌كه‌ی بباته سه‌ر! ئا رێك لێردا پرسیارێك دێته پێشه‌وه، ئه‌رێ له‌كوێدا ریفراندۆم شكه‌ستی هێناوه؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره جورئه‌تێكی ده‌وێت كه كه‌سانی وه‌ك پیره نه‌ك نیانه، به‌ڵكو ناتوانن به‌لاشی دا تێپه‌رن، ده‌بێت پیره بێ چاو و بێ بیستن و بێ هه‌ست بێت، یان ده‌یه‌وێت نقوڵانهی جاشباشی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری فوڵ ئێجدی تهجیلكراو، به‌لارێدا ببات و ببه‌خشێته‌وه؟
ئاخر ریفراندۆم ئه‌وكاته شكه‌ست پێناسه ده‌بێت، كه له‌ده‌نگ و له رێژه‌ی به‌شداربوونی دا شكه‌ست بهێنێت، نه‌ك له‌خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌یه‌كدا كه هیچ په‌یوه‌ندیان به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه نیه، تا فه‌رمانی پاشه‌كشه‌ی پێ بكه‌ن، رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حشدیی میلیشیا بكه‌ن، داواش بكه‌ن عه‌بادی جێبه‌جێ بكات، هه‌موو له‌وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و عێراق و ئێران و توركیاشدا به‌ڵگه‌ی وه‌هایان خستۆته روو كه سه‌عدی پیره‌ی پێ بده‌نگ بكرێت، پێی بخرێته سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ئه‌مریكیه‌كان گوتوویانه كه ئێوه پێش سوپای عێراق و حشدی شه‌عبی كه‌وتن، ئێمه چۆن یارمه‌تیتان بده‌ین، سوپاسهكهی ئه‌ردۆگان و عه‌بادی و عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق و دار‌و به‌ردی سه‌ر ئه‌و زه‌مینه، چۆن بهسهعدیهك پێنه ده‌كرێت، ده‌خرێته سه‌ر ریفراندۆم، سهعدیهك به‌چاوی زه‌قیه‌وه له كوره‌كه‌ی جه‌نگی ( ئاراس جه‌نگی) تێنه‌گات كه به‌زاری خۆی هه‌ڵپه‌ركێی رێكه‌وتن و چوونی سوپای عێراق بۆ هه‌ولێر بهتهجیلكراوی فوڵ ئێجدی و سری دی بخاته ئه‌رشیڤ وه، تێنه‌گات، له لێدوان و دیمانه‌كانی دا به‌رۆژی رووناك له‌به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كانی خۆیان دا دان به‌وه بنێت، به ئه‌رشیڤی میدیاكان خۆیدا هه‌ڵگیراوه، چۆن ریفراندۆم ده‌خاته سه‌نته‌ری بهشكهست ناسین؟
سه‌عدی پیره واده‌زانێت ریفراندۆم سه‌فره‌ی كه‌باب و تكهیه، ده‌وڵه‌ت دروست كردنیش لێخوره ده‌شته‌یه، ئاخر مرۆڤێك تا ئه‌م چركه ساته به‌خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا جورئه‌تی وشه‌ی نه‌بێت له‌سه‌ری، له‌به‌ر لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی نه‌وه‌ك سلێمانی لێ بكه‌نه كونه مشكه، ده‌بێت چ جۆڕه ئهفكارێك له‌عه‌قلیه‌تی دا بۆ ئه‌و میلله‌ته حه‌شاردراو بێت، بێته به‌رده‌م سێ ملیۆن مرۆڤی كورد بلێت ئێوه شكهستان هێنا، ریفراندۆم ئه‌وكاته شكه‌ست ده‌هێنێت، كه نزیكه‌ی سه‌دا 93ی خه‌ڵك ده‌نگی نه‌دابێت، سێ ملیۆن له پێكهاته‌كانی كوردستان به‌شداریان نه‌كردبێت، ئاخر ریفراندۆم ته‌نها له ده‌نگدا پێناسه‌ی شكه‌ستی ده‌كات، نه‌ك له خیانه‌تی بنه‌ماڵه‌ی جه‌نگی و كوره گه‌وره‌كه‌ی تاڵه‌بانی دا، ئه‌گه‌ر ریفراندۆم شكه‌ستی هێناوه، خێره رۆژ تا ئێواره عه‌بادی دۆسته په‌یمان شكێنه‌كه‌ی رێكه‌وتنی ئێوه و حشد، چۆن باسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم ده‌كات، ده‌ی ئه‌گه‌ر شتێك شكه‌ستی هێنابێت چۆن هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه؟
سه‌عدی پیره كه لهزاكیرهشدا پیر بۆیی ده‌روانێت، وا ده‌زانێت خیانه‌تی فوڵ ئێج دی و سریدی تهجیلكراو، ته‌حدای سه‌رمێزه، هه‌موو ئه‌و وێنه و به‌ڵگه و ڤیدیۆ خیانه‌ته حه‌شاربدات، ده‌نگی ره‌وای میلله‌ت، بخاته سه‌ر مێزی روو سپی كردنه‌وه‌ی، ره‌شبووه ههمیشهكهی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری فوڵ ئێج دی و سریدی “.
لایانگرانیشیان به‌وه هان بده‌ن كه پارتی‌یش پاشه‌كشه‌ی كردووه له شنگال تا مخموور و بلێن ئه‌ی ئێوه بۆ پاشهكشهتان كرد؟ بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه پارتی بۆچی ئه‌مه ده‌شارێته‌وه؟ بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك له هۆكاری بپرسێت له‌به‌ر ئه‌وه بووه، له‌به‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌فه‌رمانی لاهور و بافل و ئاراس و ئاڵا له شنگال تا كه‌ركووك هێزی هاوبه‌شیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و سنوره‌كانیان بۆ تیرۆرست ڤاڵاكرد، رووه‌و سلێمانی رۆیشتن.