هەڤاڵ ئەبوبەكر هەر خۆپيشاندانێك لە سلێمانی بكرێت بۆ دژیەتیكردنی منە

لەگەڵ ئەوەی چەند بەر پرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەوڵی بەردەوام دان بۆ هاندانی خەلكی تا خۆپیشاندان دژ بە حكومەت ساز بكەن, پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت هەوڵی نانەوەی پشێوی و خۆپیشاندان لە ئێستادا تەنها مەبەست لێی دژایەتی كردنی منە.

“هەڤاڵ ئەبوبەكر “سەرۆكی پارێزگای سلێمانی نیگەرانە لە بزوتنەوەی گۆڕان ” داوایان لێ دەكات كە بزوتنەوەی گۆڕان لە چوار چێوەی دروشم و هەڵبەزینەوەی هەندێك هەڵسوڕاو بێنە دەرەوە، چونكە ئاشكرایە گۆڕان لە سنوری سلێمانی دەسەڵاتە و ئۆپۆزسیۆن نیە”.

هەروەها سەرۆكی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات هەروەك و دیارە هەندێك لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان وەك شانەی نوستوو وان لە ناو گۆڕان بۆ بەرژەوەنی لیست و حزبی تر ئیش دەكەن تەنها ئامانجیان لاوازكردنی بزوتنەوەكەیە ئەم قسانەی هەڤاڵ ئەبو بەكر لەداوی ئەو لێدوانەی سەرۆكی پەڕلەمان یوسف مەحمەد دێت كە دەڵێت پێویستە خۆپشاندانی سەرتاسەری بكرێت وەك دیارە عەلی حمەصاڵحیش پشتگیری ئەم داوەی یوسفی كردووە.

Back to top button