كەناڵی شەرقیە دادەخرێت و ڕێگە بەكردنەوەی نوسینگەكانی نادرێت

بە گوێرەی ڕێنماییەكانی دەستەی پەیوەندیەكان و فەرمانگەی ڕێكخستنی بینراو و بیستراو، پەخشی كەناڵی شەرقیە لە عێراق دەوەستێنرێت و ڕێگە بە كردنەوەی نوسینگەكانی نادرێت.

بە گوێرەی بەڵگەنامەكان كە بەرواری ٧ی شوبات ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كراوە، داوای وەستاندنی پەخشی كەناڵی شەرقیە كراوە، ڕاگەیەنراوە كە چیتر ئەو كەناڵە خاوەنی مۆڵەتی كاركردن نیە لە ناوخۆی عێراقدا.

هەروەك لە نوسراوێكی دیكەدا داوا لە وەزارەتی ناوخۆ كراوە ڕێوشوێنی ئەمنی توند بگیرێتە بەر بەرامبەر ئەو لایەنانەی كە پشتیوانی كەناڵەكە و سزای ١٠٠ ملیۆن دینار سزا بدرێن.

 

 

Back to top button