یوسف محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر بوه‌ شه‌ڕیان .. خواكوڕك دواین زانیاری بڵاو ده‌كاته‌وه‌

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، ئه‌مرۆ له‌میانی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی دا له‌نێوان هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر و یوسف محه‌مه‌د دا له‌سه‌ر خۆپێشاندانه‌كه‌ی به‌یانی له‌ سلێمانی ده‌بێته‌ شه‌ڕیان و شه‌ره‌كه‌یان تا ئاستی جنێودان به‌یه‌كتر رۆیشتووه‌ و له‌سه‌ر یه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كه‌یان داخستووه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر ته‌واوی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی خۆپێشاندان له‌ سلێمانی ده‌كرێت به‌ دژی خۆی ده‌زانێت و ئه‌مرۆ په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌سه‌رجه‌م حزبه‌كانی شاری سلێمانی داوایی كردووه‌ كه‌ خۆپێشاندانه‌كه‌ با دوور بێت له‌ تووند و تیژی، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی كه‌ رێگا نادات تووندوو تیژی بكه‌وێته‌وه‌، له‌ سلێمانی، هه‌روه‌ها به‌حزبه‌كانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ دۆخی كوردستان ئه‌مه‌ هه‌ڵناگرێت، پوێسته‌ سه‌رجه‌م لایانه‌كان ئه‌ركی به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك جێبه‌جێ بكه‌ن”.

سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ئه‌وه‌شی به‌خواكوڕك راگه‌یاندووه‌، كه‌ په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی ( یوسف محه‌مه‌د و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر) گه‌یشتۆته‌ ئاستێكی زۆر تووند به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ په‌یوه‌ندی به‌سه‌ر یه‌ك داخراوه‌ته‌وه‌، پێی راگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ دژی منه‌ ده‌كرێت”.

Back to top button