به‌یانی ئه‌گه‌ری هێرش كردن هه‌یه له میحوه‌ری مخمور بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه
میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای عێراقی و تۆپخانه‌كانی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی هێزێكی زۆریان هێناوه‌ته میحوه‌ری شارۆچكه‌ی مه‌خموور، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌مرۆ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ” یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان” سه‌ردانی شارچكهی مه‌خمووریان كردووه، له‌وێدا داوایان كردووه كه مه‌خموور بخرێته سه‌ر به‌غداو، حكومه‌تی به‌غداش به‌یانی ده‌یه‌وێت هێرش بكات”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی پێشمه‌رگه به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، هاتنی فراكسیۆنه‌كانی ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی” بۆ مه‌خموور و جموجۆڵه‌كانی سوپای عێراق و میلیشیاكانی حشد و فه‌یله‌قی قودس، به‌ته‌واوی گومانه‌كانی ئێمه بۆ هێرش كردن له‌و میحوه‌ری پشت‌راست كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ری هه‌یه كه به‌یانی هێزه‌كانی عێراق هێرش بكه‌نه سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌خموور ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه هه‌ر ئه‌مرۆش فراكسیۆنه‌كان داوایان كرد كه مه‌خموور بخرێته سه‌ر به‌غدا”.
پێشتر خواكوڕك، وه‌ته‌ی مخموور بخرێته سه‌ر به‌غدا له زاری زانا رۆستایی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ بڵاو كرده‌وه، كه له‌ناو خه‌ڵك دا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له به‌غدا رایگه‌یاندبوو، كه پێویسته ئیداره‌ی حكومه‌تی عێراق بگه‌رێته‌وه، ناو مه‌خموور”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی و گۆڕانیش له‌په‌رله‌مانی عێراق داوایان كرد كه له‌دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ستنه‌وه”.
سه‌رچاوه‌كه له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گوتیشی ئێمه چه‌ند رۆژێكه له ئاماده باشی داین، ئه‌گه‌ری هه‌یه پاش سه‌ردانی فراكسیۆنه‌كان هێرشه‌كه ئه‌نجام بدرێت، چونكه به‌ئاشكرا ئه‌و سێ فراكسیۆنه له‌دژی هه‌رێمی كوردستان و گه‌راندنه‌وه‌ی مه‌خموور بۆ سه‌ر به‌غدا قسه‌یان كرد”.