ماجد شنگالی : داهاتی خالێكی سنوری له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه ده بردرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/12/1-53.jpg)
“ماجد شنگالی” نوێنه‌ری خه‌ڵكی شنگال له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند “كه‌س نازانێت داهاتی ئه‌و خاڵه سنوورییه‌ی كه له سنووری شنگال هه‌یه كه تیایدا باج له بازرگانان و خه‌ڵك وه‌رده‌گیرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ حكوومه‌ت ڕه‌وانه ناكرێت به‌ڵكو بۆ باخه‌ڵی چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به هێزه عه‌شائیرییه‌كان و حه‌شدی و شه‌عبی و په‌كه‌كه ده‌چێت”
هه‌روه‌ها ” ماجد شنگالی ” ڕاشیگه‌یاند “پێویسته ده‌سه‌ڵاتی شنگال بدرێته ده‌ست كارگێڕی یاسایی شارۆچكه‌كه و ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت بۆئه‌وه‌ی به‌ر له كاره‌ساتێكی دیكه بگیرێت”.