ڕۆژنامەیەكی بەریتانی: تاوەكو هاوینی 2018 هەولێر و بەغدا گفتوگۆ ئەنجام نادەن

رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردەوە لەسەر دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان دوای ئەنجامدانی ڕیفڕاندۆم، بەهۆی چەند پرسێكەوە ئەنجام نادرێت .

ڕۆژنامەكە لە زاری چەند سەرچاوەیەكی باڵای سیاسیەوە بڵاویكردۆتەوە بەهۆی سێ هۆكارەوە لە كاتێكی نزیكدا گفتوگۆكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند دەستپێناكەنەوە چونكە هەردولا چاوەڕێی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی كوردستان دەكەن كە لە ئازاری ساڵی ٢٠١٨ دا بەڕێوەدەچبێت و هەڵبژاردنەكانی عێراقیش كە لە لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٨ دا بەڕێوەدەچێت.
ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەش كردووە كە هەردوولا دان بەوەدا دەنێن كە كێشەی هەناردەكردنی نەوت و گرێبەستە نەوتیەكان زۆر لەوە ئاڵۆزترن كە بڕیارێكی سیاسی چارەسەر بكرێن.
هەروەك ئاماژەی بەوەش كردووە، كێشەكان ئەوەندە ئاڵۆزن پێویستیان بە ڕێكەوتنی نێودەوڵەتی هەیە چونكە بە تەنها بە بەغدا چارەسەر ناكرێت، بۆیە هەولێر و بەغداش پێ دەچێت لە كۆتاییدا پشت بە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان ببەستن.

Back to top button