چەند نهێنیەك لەسەر سەردانەكەی بارزانی ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
دوای ئه‌نجامدانی دیداری تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ فره‌نسوا ئۆڵاندی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، له كۆشكی ئه‌لیزێ ی تایبه‌ت به پێشوازی له سه‌رۆكه‌كانی وڵاتان، بارزانی رایگه‌یاند، پەیوەندییەکانمان لەگەڵ فەرەنسا لە هەموو بوارێک‌دا زۆر زۆر بەرەو پێش چووە، ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین، زۆر بەرەو پێشتریش بچێت و قووڵتریش ببێتەوە لە هەموو بوارەکاندا.
له‌میانی دیدارێكی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی فه‌ره‌نسا، بارزانی به رووداوی راگه‌یاندووه، “بێگومان پەیوەندییەکی دۆستانەی لەمێژینە هەیە لە نێوان شەخسی خۆم و جەنابی فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا، دۆستایەتییەکی دێرینیش هەیە لەنێوان کورد و فەرەنسا، هەموو حکومەتەکانی فەرەنسا لە هەر حیزبێک بووبن، هەمیشە هەڵوێستێکی ئیجابیان هەبووە بەرامبەر بە دۆزی گەلی کورد و خەڵکی کوردستان، هەوەکو هەمووشتان دەزانن لە ناوەڕاستی مانگی سێپتێمبەری ساڵی 2014، سەرۆک ئۆلاند خۆی هات بۆ هەولێر لەکاتێکی زۆر هەستیاردا، لە کاتێکدا هێشا هەڕەشەی داعش زۆر جددی بوو، زۆریش نزیک بوو لە هەولێر، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هات بۆ هەولێر و ئێمە وەکو کورد و کوردستانی قەت ئەو هەنگاوەی لەبیر ناکەین”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “بێگومان ئەمڕۆ جەنابی سەرۆکمان بینی باسی زۆر بابەتمان کرد، میحوەری ئەساسی گفتوگۆمان لەسەر پرۆسەی ئامادەکردنی رزگارکردنی موسڵ بوو، بەڵام باسی هەموو بابەتەکانمان کرد، بۆچوونی خۆشمان بۆ جەنابی سەرۆک ئۆلاند باسکرد، کە ئێمە باسی سەربەخۆیی دەکەین، ئێمە لە چارەسەر دەگەڕێین، نەک ئێمە بمانەوێت گرفتێک دروست بکەین، ئێمە دەترسین گرفتێکی زۆر گەورە بێتە پێش، ئێمە دەبێت پێشگری لەو گرفتە بکەین لەو کارەساتە بکەین.
خۆشبەختانە ئەوەی من دەبینم، لە هەموو لایەک ئێستا ئامادەن گوێ لەو مەسەلەیە بگرن، واتە تێگەیشتنێکی باش هەیە بۆ ئەو بابەتە”.
بارزانی له‌باره‌ی واژۆ كردنی یاداشتێكی هاریكاری له نێوان فه‌ره‌نسا و هه‌رێم له به‌رواری 15/10/2010 ئاستی ره‌زامه‌ندی ده‌ڵێت، “بەڵێ ئێمە رازین و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ فەرەنسا لە هەموو بوارێک‌دا زۆر زۆر بەرەو پێش چووە، ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین، زۆر بەرەو پێشتریش بچێت و قووڵتریش ببێتەوە لە هەموو بوارەکاندا”.
له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا له‌سه‌ر دۆخی سه‌ربه‌خۆیی و مه‌سه‌له‌ی گشتپرسی بارزانی ده‌ڵێت، “خۆی لە گشتپرسی گرنگتر ئەوەیە، کە ئێمە لەگەڵ بەغدا بگەینە تەفاهوم، ئێستاش دەستمانکردووە بە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لەسەر ئەم بابەتە، ئەو وەختە گشتپرسی زۆر بەهێزتریش دەبێت، ئێمە ئومێدەوارین لەگەڵ بەغدا بەردەوام بین و بگەین بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدابێت”، هه‌وه‌رها ده‌ڵێت، “ئێستا کەشەکە زۆر باشترە، زۆر زۆر لەبارترە لە پێشان”.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بارزانی ده‌ڵێت، “ئێمە هەر لە رۆژی یەکەمەوە پشتگیریمان لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، ئێستایش پشتگیری لێدەکەین، خۆشبەختانە ئەوەی ئێمە تێبینی دەکەین، لە زۆر ناوەندی حیزبەکان و لایەنەکانی دیکەی عێراقی، ئێستا وەکو جاران نییە، ئامادەن گوێ بگرن، هەمووشیان دان بەوەدا دەنێن، کە ئەمە مافێکی سرووشتی کوردە، مەسەلەی سەربەخۆیی، بەڵام هەندێکیان رەنگە بڵێن کاتی نییە، هەندێکیان بڵێن جارێ بەشێوەیەکی دیکە، بەڵام جاران بە کوفریان دەزانی”.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ناره‌زایی وڵاتان له‌مه‌ڕ گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه، له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتیه‌وه، بارزانی ده‌ڵێت، “نەمبیستووە هیچ وڵاتێکی ئەوروپی دژبێت، بۆچوونی جیاوازیان هەیە، کەس نەیگوتووە ئێمە دژین، تەنیا ئەمەیە دەڵێن ئەگەر ئێمە و عێراق بگەینە تەفاهوم هەموو پشتگیری دەکەن، ئەوەی دیکە دەڵێن دەبێت لەکاتێکی گونجاودابێت، رەنگە بۆچوونی ئەوان وابێ ئێستا و ئەمڕۆ کاتێکی گونجاو نییە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی، بەڵام نەک دژی بن”.هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “ئەوان دەڵێن ئێستا شەڕە دۆخی ناوچەکە پڕە لە گرفت و شەڕ و ئەگەری هەیە ئەوەش ئەوەندەی دیکە دۆخی ناوچەکە ئاڵۆز بکات، ئەمەش بۆچوونی هەندێک لەو دەوڵەتانەیە، بەڵام کەسیان نەیانگوتووە ئێمە دژین”.
بارزانی دێته سه‌ردۆخی كوردستان و پێیوایه، “گرنگە ئێمە کێشەکان چارەسەر بکەین، پێش ماوەیەک سەرۆکی دیوانی هەرێم تەکلیفکراو چووە لای حیزبەکانی دیکە ، ئەو جوهدە بەردەوام دەبێت و پێشنیازی تازەشمان داوە، بەڵام زۆریش لەسەر ئەو حیزبانەی دیکە دەمێنێتەوە، چۆن بەدەنگ ئەو دەستپێشخەرییەوە دێن”. هه‌روه‌ها دوڵێت، “بەڕاستی بە نسبەت من ئەولەویەت پرسی پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستانە، هەر تاکێکی کورد لەگەڵ ئەو پرۆسەیەبێت، بەسەرچاو، هەر حیزبێک لەگەڵی بێت زۆر باشە، ئەوەی هەڵوێستێکی دیکەی هەبێت، کەیفی خۆیانە”.