زیانەکانی تاسەی سەر شەقامەكان بۆ ئۆتۆمبێل چین و چۆن ئۆتۆمبێله‌كانمان بپارێزین.؟

تاسە یان لەمپەڕەکانی ھاتووچۆ بۆ سەلامەتی خەڵک و کەمکردنەوەی رووداوی ھاتووچۆ دادەنرێن، بەڵام زۆربەی لەمپەڕەکان بەشێوەیەکی رۆژھەڵاتی دانراون و دیزاینەکەیان نازانستییە و زیان بە ئۆتۆمۆبێلەکەت دەگەیەنێت.”

باوترین زیانی لەمپەڕەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:-

-دەبێتەھۆی شکانی لەویی تەگەرەکان.

-دەبڵەکان دەتەقێت یان تەمەنیان کەمدەکاتەوە و زووتر لە کاتی ئاسایی.

-شکانی ئەو سەمونانەی کە لە بەشەکانی تەگەری ئۆتۆمۆبێلدا جێگیر کراون.

-کێشە لە بۆڵت و گراین شەفتدا درووست دەکات.

-ھۆکاری کێشەیە لە ئەگزۆزدا و ئەو گیرەیەی پێوەی بەستراوە شل دەبێتەوە.

-کێشە لە پاوەری سوکانەکەدا درووست دەکات.

-ھاوسەنگی ئۆتۆمۆبێلەکە تێکدەدات و لەکاتی دەست بەردان لە سوکان ئۆتۆمۆبێلەکە بە لایەکدا پێچ دەکاتەوە.

بۆ خۆپاراستن لەو زیانانەش ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە:-

-کەمکردنەوەی خێرایی لەکاتی گەشتن بە لەمپەڕەکەدا.

-پشکنینی گشتی بەشێوەیەکی سووڕیی ئەنجام بدە.

-پشکنینی ھاوسەنگی ویلەکان لە نێوان ماوەیەکی کورتدا ئەنجام بدە ئەگەر ھەستت بە ناھاوسەنگی کرد لە ئۆتۆمۆبێلەکەتدا واتە بڵانص و میزانیەکردنی ئۆتۆمبێلەکەت.

Back to top button